گه‌نجه نازداره‌كه‌ی هه‌ولێر، كوانووی شۆڕشی ئازادییه
سه‌رده‌شت عوسمان، گه‌نجه نازداره‌كه‌ی هه‌ولێریان تیرۆر كرد. به‌تیرۆركردنی سه‌رده‌شت و سۆرانی مامه حه‌مه و كاوه گه‌رمیانی و ویداد حوسێن و چه‌ندین گه‌نجی دیكه‌ی هاوشێوه، ته‌نیا بۆ یه‌ك ئامانج بووه؛ ئه‌ویش نه‌گه‌یشتنی په‌یامه‌كانی ئه‌و گه‌نجانه بوو به كۆمه‌ڵگا…!!
په‌یامی ئه‌و گه‌نجانه چی بوو؟
ئه‌و گه‌نجانه وه‌ك نه‌وه‌یه‌كی نوێی ئازادیخواز په‌یامی شۆڕشێكی ئازادیخوازیان په‌خش ده‌كرد. بۆ ئه‌وه‌ش به ئه‌قڵییه‌تێكی نوێ، خه‌یاڵ و شێواز و چالاكوانێتییه‌كی نوێوه، بناخه‌ی ئه‌و شۆڕشه‌یان داده‌ڕشت. بۆئه‌وه‌ی ئه‌و شۆڕشه ئازادیخوازییه‌ی ئه‌و نه‌وه نوێیه‌ی كه كه‌متر له ئازادییان په‌سند نییه، له‌باربچێت و نه‌گاته رۆح و دڵ و ئیهنی كۆمه‌ڵگا، ده‌سه‌ڵاتی سته‌مكاری باشوور به یانووی جیاواز تیرۆری كردن.
ئه‌م نه‌وه‌یه نه‌وه‌یه‌كی ئازادیخوازی شۆڕشگێڕن، ئازادیان به‌مه‌رجی دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی و دیموكراتی و كه‌رامه‌تیان ده‌وێت..!! ئه‌م نه‌وه‌یه ئێستاش به‌رده‌وامه له په‌یامه‌كانی خۆی بۆ شۆڕشی ئازادی و له‌هه‌ڵكشان دایه..!! مسۆگه‌رم له‌وه‌ی كه ئه‌م نه‌وه‌یه سه‌رده‌كه‌وێت. چونكه له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتدارێتی بیر له ئازادی ده‌كه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها باكیان به هیچ شتێك نییه كه ده‌سه‌ڵات له‌به‌رامبه‌ریاندا ده‌یكات.
بۆیه نه‌وه‌ی سه‌رده‌شت و هاوڕێ نازداره‌كانی تری، كوانووی شۆڕشی ئازادیین و له رێگای تێكۆشانی ئازادی‌دا سه‌رده‌كه‌ون. هه‌ر له ئێستاوه؛ جاویدانێتی ئه‌م نه‌وه شۆڕشگێڕه ژیاندۆسته، ژیان و ئازادییان بردۆته‌وه، به‌ڵێ شۆڕشی ئازادی سه‌رده‌كه‌وێت. مسۆگه‌ر ئازادی سه‌رده‌كه‌وێت….!!
حەسەن جودی