بۆ گەنجە بوێرەکەی ھەولێر

ئەو رەنگە زەردە تۆقێنەرەی لەشارەکەی تۆ نیشتووە ، ئەمرۆ یان سبەی ئەبێت برەوێتەوە.

تا ئه‌و شوێنه‌ی كه ‌ماوین ئه‌بێت قسه‌بكه‌ین، له‌و شوێنه‌ش، كه ‌ته‌مه‌نمان كۆتاییهات با هاوڕێكه‌م خاڵێكم بۆ دابنێت و بێته‌ سه‌ر دێڕێكی نوی و سه‌ر له‌نوی ده‌ستپێبكاته‌وه‌..
سەردەشت عوسمان

کورە گەنجە بوێرو راستگۆکەی ھەولێر ، بەجۆرێک تۆیان تیرۆر کرد، کە ترسێکی گەورە لەناخی ھاورێکانتدا بچێنن، تا نەوێرن ئەو خاڵە دابنێنن وبێنە سەر دێرێکی نوێ و دەست پێبکەنەوە، لەو دەڤەری تۆی تیا تیرۆر کرا، تارماییە تۆقێنەرەکان ھێندە بڵاون، ھاورێکانت زۆرجار فریا نەکەوتن، خاڵێک دوای تۆ دابنێنن، فرێنران گیران سیناریۆیان بۆ دارێژرا، کورە ھەق بێژ و رۆژنامەنووسە چەلەنگەکەی ھەولێر ، تۆ ئەزانی ئەو دەسەڵاتەت تووشی چ فۆبیایەک کرد ، کەتەنھا لەنیەتی دلی ھاورێکانیشت بترسن بشڵەژێن پێش وەخت کوتەکیان حازر کردوە ھەمووان بێ دەنگ بکەن، تا سەردەشتێک نەبێ ببێتە رێگر لەبەردەم ستەم و نادادیان، بەلام تۆ ئارام بە، ھاورێت زۆرن ئەمرۆش نەتوانن ،تیرۆریان بکەن بێ دەنگیان بکەن، ھەر دێنە سەری دێرو ئامانجەکەی تۆ ئەھێننە دی، ببینە لەو شارەی تۆی تیا رفێنرا چەندینیتر دوای تۆ تیرۆرکران ئەشکەنجە دران ، چونکە ئەیانەوێت بێ دەنگ نەبن ، پێش شەھیدکردنی تۆ سۆرانی مامە حەمەو دوای تۆ کاوەو ویدات شەھیدبوون ، کەواتە ئەم کاروانەی تۆو ھاورێکانت بەردەوامە .

درود بۆ گیانی پاکی ئێوە، سلاو لەراستگۆیی و بوێریتان، سلاو لەو مردنە شەرەفمەندانەیەتان ، کەبەنسیبی ھەمووان نابێت.
ئێوە تەنھا بەجەستە رۆشتوون ، لەراستیدا لێرەن ، وجودتان لەگەلمان وا ئەکات سەدان جار بیربکەینەوە لەھەنگاوی داھاتوو، چی بوترێت دوای ئێوە تا ئەم نادادیە راگیرێت، ئاسان نیەو پشودرێژی ئەوێت ، پلان و بەردەوامی ئەوێت، ئەوەی گرنگە ئامانجی تۆ و ھاورێیانت بێتەدی ئەمرۆ بێت یان سبەی ، ئەو رەنگە زەردەی لەشارەکەی تۆ نیشتووە برەوێتەوە و خۆری ئازادی و یەکسانی و تیاھەڵبێت.
یاسا حکوم بکات لەبری خێڵ و دادوەر سزادەربکات لەبری ئاغا و رۆژنامەنووس و ھاوڵاتی بێ ترس لەدەرگای ژیانێکی شایستە بدەن، داھاتوو بۆ نەوەکانمان رەنگ بکەن.

ئەمە بەشێک بوو لەپەیاممان کەویستم ئەمرۆ لەسەر گۆری سەردەشت عوسمان بیگەینم بەداخەوە نەمتوانی بگەمە ئەوێ داوای لێبوردن لەرێکخەرانی مەراسیمی حەوتەمین ساڵیادی شەھید سەردەشت ئەکەم و سەری رێز بۆ شەھیدانی قەڵەم و سەرجەم شەھیدانی کوردستان دائەنەوێنم.

ئاشتی عەبدوڵا

Leave A Reply

Your email address will not be published.