بۆ سه‌رده‌شت!
ئه‌وه منم بۆ یه‌کجاره‌کی
وه‌ک پاسه‌وانێ بۆ ئازادی
له‌ژێر چه‌تری
خوێناودا!
له‌به‌ر ده‌رکی زانکۆ‌دا،
دێم و ده‌ڕۆم!
ئێستاش
هه‌نگاوه‌کانم
وه‌ک په‌پوله‌یێکی تونی
ژیان!
بۆ دڵنه‌وایی، چاوبه‌ستراوه‌کان
بێزمانه‌کان، ده‌ستبه‌ستراوه‌کان و
هه‌ستوونبووه‌کان!
له‌په‌نجه‌ره‌وه، بۆ ناو ده‌رگا!
له‌وێشه‌وه
سه‌ره‌تاتکێ، بۆ ده‌ربڕینی “ڕا”وم،
هه‌ندێ جاربه‌نه‌رمی
هه‌ندێ جاریش بێشه‌رمی
ئه‌مگرێت وئه‌یانگرێ
وشه بدرکێنم،
ئه‌وانیش به ده‌مانچه‌که‌ی
حه‌زره‌تی زه‌رد و سور،
گوڵی سه‌وزم، سور هه‌ڵئه‌گه‌ڕێنن!!
ئێستاش،
هه‌موو به‌یانیێک
وه‌ک هه‌نگ به‌دوای چڵه
سه‌وزه‌کاندا، ئاڵوده‌م!
هه‌موو ساڵێک له‌م ڕۆژه‌دا!
جانتاکه‌م و خۆم، هاوڕێین و
پێڵوی چاوه‌کانم، له‌یه‌که‌م زه‌نگی
زانکۆ‌دا ئێشکه ئه‌گرن!
بۆ چه‌ند ڕۆژێکی دوایی
له‌قه‌راخ شاردا، به‌ته‌نیا و له ناو
به‌له‌مێکی خوێناویدا، جێمئه‌هێڵن!!!