یاخییبوون
پێشکه‌شه به هه‌موو ئه‌وانه‌ی وه‌ك (سۆران‌و سه‌ر‌ده‌شت) به‌هه‌ڵویستن!
ئای چه‌ند نه‌مامێکی سرك بوو !
ئێره پنتی ده‌ستپێکی بوو
لێره پنتی کۆتایی،
رێگه‌که‌ی راسته‌ڕێیه‌ك بوو
راسته‌هێڵێکی ئاسایی
نێزیك نێزیك تا دوایی؛
لێره هه‌ر له راکشاندا،
که‌سك‌و ملئه‌ستوور ده‌کراو
وه‌كو نیشان
گه‌ڵای پان پان
ده‌درا له سنگ‌و سه‌رشانی‌و
ده‌کرا به کوێخای دارستان؛
ئه‌و دوو مه‌رجه‌ی بۆی دانران،
فه‌رمان له ده‌وه‌ن وه‌ربگرێ‌و
جارجاریش وه‌ك بزه‌ڵه‌به‌راز
تێر خه‌نیی بێت به لیتاوی ده‌می دره‌خته گه‌وره‌کان …
ئای چه‌ند نه‌مامێکی سرك بوو !
ئه‌و له‌مێژبوو، خه‌ونی به‌وه‌وه ده‌بینیی
به خوازی خۆی،
سێوی ئه‌هریمه‌نی ئاوه‌ز
بکات به خۆراکی گیان‌و
ده‌رباز بێت بۆی؛
ئه‌و به‌هاره به‌نه‌فره‌تکاو
به‌دوای گه‌ڵا زه‌رده‌کاندا، به پێی په‌تیی،
رێی ده‌شت‌و رووته‌نیی ته‌یکا؛
ئه‌و نه‌یده‌ویست
ته‌نها ئه‌و کاته به‌هه‌ست بێت
که ناچاره،
قوتووی زیویینی شکاوی
سه‌ری نه‌مامی کوژراوی
کۆنه‌هاوڕێی له نێو‌ده‌ست بێت؛
ئه‌و نه‌یده‌ویست
ته‌نها ئه‌و کاته به‌هه‌ست بێت،
که ده‌ترسێت نۆره‌ی خۆی بێت…
ئای چه‌ند نه‌مامێکی سرك بوو !
حه‌زی ده‌کرد،
ته‌نها چڵه‌چیلکه‌یه‌ك بێ‌و
به پێوه بێ؛
سێبه‌رێکی باریك باریك وه‌ك ده‌زوو بێ‌و
له سه‌رزه‌مینێکی دێمدا،
تووله‌نه‌مامێکی تینوو
تووله‌نه‌مامێکی برسیی
تووله‌نه‌مامێکی کون کون وه‌كو شمشاڵ
له سێبه‌ریا هه‌ڵاژێت‌و وه‌نه‌وزی بێ !
سیروان بابه‌عه‌لی
*** **** ***