له یادی حه‌وت ساڵی تیرۆری ” سه‌رده‌شت”
له یادی حه‌وت ساڵی تیرۆری ” سه‌رده‌شت”
ڕه‌خنه له ڕێبازی چه‌پی نوێ
په‌یوه‌ندی دیموکراتیه‌تی ساخته‌ی کۆنسه‌رڤاتیڤه نوێکان وخه‌باتی مه‌ده‌نی ئیسڵاحگه‌ره‌کان
په‌یوه‌ندی ئه‌و دوو لایه‌نه‌ی هاوکێشه‌ی سیاسی ئه‌مڕۆی کوردستان ” دیموکراتیه‌تی ساخته‌ی کۆنسه‌رڤاتیڤه نوێکان وخه‌باتی مه‌ده‌نی ئیسڵاحگه‌ره‌کان ” په‌یوه‌ندێکی لازم ومه‌لزوم وته‌واوکه‌ری یه‌کترن، وبه شێوه‌ێکی زۆر شه‌فاف دێته به‌رچاومان، مه‌به‌ستمان له دیموکراتیه‌تی ساخته‌ی کۆنسه‌رڤاتیڤه نوێکان؛ په‌رله‌مان وده‌زگاکانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی دوو حیزبی سه‌رمایه‌ی مافیای دوو بنه‌ماڵه‌ی کۆیله وچه‌ک به‌ده‌ستی ئه‌مه‌ریکا وئه‌و‌روپایه، ومه‌به‌ستیش له ئیسڵاحگه‌ره‌کان؛ حه‌ره‌که‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵکی وگۆڕان وچه‌په‌کانه. گه‌ر بڕوانینه ڕوداوه‌کانی کوردستانی باشوور، هه‌رله دوای دامه‌زراندنی په‌رله‌مانه گاڵته‌جاڕه‌که‌ی ئه‌و ده‌ڤه‌ره تا ئێستا، نازانین کێ وچۆن ناڕه‌زایه‌تی ده‌ڕبڕینی خه‌ڵکی شاره‌کانی کوردستان پێش ڕمانی ده‌سه‌ڵاتی فاشیزمی به‌عس ده‌برده به‌ر ده‌رگای – نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له گرده‌که‌ی ڕه‌عایه -. ده‌شێ هیچ لایه‌نێکیش ده‌ستی له‌مه‌دا نه‌بووبێ وخۆی به‌هۆی ناهۆشیاری وناڕێکخراوی ئیعترازی خه‌ڵکی ودڕنده‌یی ناسیۆنالیسمی کوردی وته‌وه‌هومی خه‌ڵکیش به “UN” ئه‌مه‌ی فه‌رز کردبێ. بۆ نموونه له دژی هاتنی سوپای پاسداران به ڕه‌زامه‌ندی یه‌کیه‌تی بۆ لێدانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، خه‌ڵکی بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین ڕووی کرده گرده‌که نه‌ک مه‌ڵبه‌ندی یه‌کیه‌تی نیشتمانی، به‌مه‌رجێ به به‌رده‌می مه‌ڵبه‌ندا به‌ره‌و گرده‌که‌ی ڕه‌عایه تێپه‌ڕین، وه‌ک بڵێت یه‌کیه‌تی تاوانبار نییه له‌و ڕوداوه‌و ناڕه‌زایه‌که شمولی ئه‌و ناکات، به‌مه هه‌م یه‌کیه‌تی پێ خۆشحاڵ بوو هه‌م جه‌ماوه‌ر خۆی پاراست له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی قه‌ڵاێک که له ئه‌منه سووره‌که‌ی به‌عس ده‌چوو. ئه‌م ترادیشوونه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ڕبڕین تا ئێستاکه به‌رده‌وامه، یانی نا بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه به‌ڵکه بۆ خۆخاڵی کردنه‌وه، ئه‌مه مه‌ده‌نی تر‌و بێ خوێن ڕشتنه. ده‌توانین زۆربه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی جه‌ماوه‌ری له هه‌موو شاره‌کانی کوردستان گه‌ر هه‌بووبێ، ئه‌م نه‌ریه‌ت وئه‌قڵیه‌ته‌ی زاڵه‌ی تیا ببینین. ئه‌وه‌ی که ئه‌م جۆره له ئه‌قڵیه‌تی ” نا بۆ پێدا کێشان له نێوان جه‌ماوه‌ری ناڕازی وتاوانباران” ی کردوه به ڕێبازێکی سیاسی، وبووه به شوناسنامه‌ێک که پێی ده‌ناسرێته‌وه ” گۆڕان ئیسلامیه‌کان وچه‌په‌کانن”. دیقه‌تی ناڕه‌زایه‌ته‌کانی ساڵی ۲۰۱۲ بده تا ئێستا هه‌مان ترادیشون باوه، ودیمه‌نێکی دی بۆ زیاد بووه به دوای ڕمانی به‌عس، ئه‌ویش شکات کردن له ده‌سه‌ڵاتی مافیای سه‌رمایه‌ی کوردستان لای به‌غدا وهه‌نده‌ران. ڕێک گۆڕان وکۆمۆنیسته‌کان ئه‌مه‌یان کردۆته ڕێبازێکی سیاسی خۆیان، پارتی په‌رله‌مان داده‌خات وبه شه‌ق سه‌رۆکی په‌رله‌مانه کارتۆنییه‌که دنێرێته‌وه بۆ گرده‌که‌ی گۆڕان؛ ئیدی گۆران جه‌وله‌ی به دونیادا کرد‌و سکاڵای ” فیله‌که‌ت خاوه‌ن شکۆ” ی گه‌یانده ئه‌وروپا وئه‌مه‌ریکا. له یادی حه‌وت ساڵه‌ی تیرۆری ” سه‌رده‌شت “ی جوانه مه‌رگیش هه‌مان ڕێباز زاڵه له‌سه‌ر مێشکی ئاماده‌کاری – بڵاوکراوه‌ی بۆ پێشه‌وه - دا؛ ” له دیمانەی بڵاوکراوەی بۆپێشەوە لەگەڵ بەکر عوسمان، برای سەردەشت، سەبارەت بە حەوتەمین ساڵیادی تیرۆری سەردەشت عوسمان ” دوو پرسیار له کاک عوسمان ده‌کرێ: 1/ دادگای سەربەخۆ لە کوردستان بوونی نییە، وە ئەوانەی لەپشت تیرۆری سەردەشتەوەن لەباڵاترین ئۆرگانی دەسەڵاتدارەتیین، کەواتە دەبێ چ رێگایەک بگیرێتە بەر؟ چۆن ئەم دۆسیەو دەیان دۆسیەی تر، کاریان بۆ بکرێت. تاتۆمەتباران ونەخشەدارێژەرانیان، بەسزای یاسایی وعادلانە بگەیەنرێن؟. دوای وه‌ڵام وه‌رگرتنه‌وه که دادگا نیه له کوردستان، بڵاوکراوه‌که به بیریدا نایه‌ت ده‌رباره‌ی خه‌باتی جه‌نگاوه‌رانی سۆسیالیستی وه‌ک ئه‌ڵته‌رناتیڤێک وتاچه‌ند ئه‌و ڕێبازه عه‌داله‌ت ده‌گه‌رێنێته‌وه بۆ هه‌مووان وتا چه‌ند ده‌ست بردنی سۆسیالیسته‌کان بۆ ڕێبازی جه‌نگاوه‌ری واقعی ومومکینه؟! له کاک عوسمان بپرسێ به‌ڵکه ڕێبازی سحری مارکسیزمی نوێی سه‌رده‌م ” نیازتان نییه شکات که‌ن لای خاوه‌ن شکۆ؟!” وه‌ک به‌دیل ده‌خاته به‌رده‌م کاک عوسمان وهه‌موو خوێنه‌رانی بڵاوکراوه‌که؛ به‌مه ده‌ڵێن کۆمۆنیزمی بیست وچوارعه‌یار: 2/ ڕاستە لە کوردستان دادگای سەربەخۆ نییە، بەتایبەت بۆلێپرسینەوە لە بەرپرسان وسەرمایەداران، ئەی ئایا ئێوە ھیچ ھەوڵتان نەداوە لە دەرەوەی وڵات، وڵاتێکی ئەوروپایی سکالا تۆماربکەن؟ لەکاتێکدا خۆتان دەزانن دۆسیەی سەردەشت تارادەیەک دنیای دەرەوەش پێی ئاشنایە… ئەگەر کردوتانە بەکوێ گەیشتووە؟ ئەگەریش تا ئێستا پەناتان بۆ ئەم رێگایە نەبردووە، نیازتان نییە دەستی بۆ ببەن؟.
بڕوام وایه تا ڕێبازێکی وا مه‌ده‌نی موسالم و” فیله‌که‌ت خاوه‌ن شکۆ ” زاڵ بێت به‌سه‌ر چه‌پی کوردستاندا، ئه‌وه نه بنه‌ماڵه‌ی ” سه‌رده‌شت ” ونه هیچ باوک ودایکێکی جه‌رگ سووتاوی دی بۆ ڕۆڵه به ناحه‌ق کوژراوه‌که‌ی، تۆڵه وسزای سۆسیالیسته جه‌نگاوه‌ره‌کان ده‌بینی له تاوانباران. ئه‌م نه‌ریه‌تی خه‌باتی مه‌ده‌نی موسالیم وئه‌م ڕێبازی شکات کردنه لای پاشا ” فیله‌که‌ت خاوه‌ن شکۆ” ته‌واوکه‌ر ولازم ومه‌لزومی کۆنسه‌رڤاتیڤه‌کانه ودژی به‌رژه‌وه‌ندی چینی کرێکارانه، هه‌موو کرێکارێک وسۆسیالیستێکی نه‌به‌ز ودلێر له‌سه‌ر ڕێبازی شۆڕشگێرانه‌ی مارکس ولینین وڕۆزا نه‌ریه‌تی خه‌باتی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌و ڕێبازی جه‌نگاوه‌ری سۆسیالیستی هه‌ڵده‌بژێرێ بۆ سزادانی گورگه‌کانی فاشیزمی برجوازی.
ئەکرەم سەعید: