پەیکار عوسمان – هۆنراوە

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

بە کاری بۆو نا، ناو بۆ

درەنگ یا زوو

ڕێگام دێتەوە سەر هەنگاوی

تۆ

درەنگ یا زوو هەڵی ئەگرم

سەری خۆم و

تاتۆی غەدرو

جێ پێ ی

تۆ

درەنگ یان زوو ئەیدەم

باجی عیشق و
کرێ ی وشەو

نرخی پرسیار

بە خەزووری

ناو دەقە شومەکەی

تۆ

درەنگ یان زوو لە دەرگام ئەدا فیشەکێك،

منیش کە دەستم گیراوە بە مەمکی سەرۆکزادەیەك،

بەدەم لێ ی ئەکەمەوە

وەكو تۆ

درەنگ یا زوو ڕێگام دێتەوە سەر هەنگاوی تۆ،

من ئێستا كه عاشقی هەمان کچم

بۆ نەوەستای هاو دڵ و هاوسەفەر بین

هاوخەم و هاوقەدەر بین

منو تۆ

پەیکار عوسمان

Leave A Reply

Your email address will not be published.