سەفەر !

شێرکۆ بێکەس:sherko bekas
لە سەفەرێکى شیعردا
لە قەراغ دڵى (( چەمچەماڵ))
دوو لق هێرۆى سەرلق سپى
بەرزم بینى و ناسیمنەوە و
بە راکردن چوم بۆ لایان
وتم: تۆ (( سەردەشت عوسمان )) نیت
ئەویش (( سۆران ))؟!
ڕێگەم ئەدەن بۆ یادگارى ئەو دڵەى
داتان بە رۆژنامەى باران
رێگەم ئەدەن
پێکەوە وێنەیەک بگرین؟! .
(( با )) یەک هات و
پێکیشەوە سەریان لەقان
(( سۆران )) وتى :
ئەى کێ وێنەکەمان بگرى؟! .
شیعرێکم پێش خۆم هاتە جواب :
خەمت نەبێ
لە دوولاوە ئەمانگرن
((عەبدولخالق )) لەسەر قەڵاى هەولێرەوە و
لەسەر قەڵاى مەقاماتى عەشقیشەوە
((عەلى مەردان ! ))

***         ****         ***

 

 

 

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.