نامەیەک بۆ سەردەشت

ئیلاهی ئەم نامەیەم بگەیێنە بە شەهید (سەردەشت)ی جوانە مەرگ
سلاو هاورێم سەرەشت
سەیر نەبێ بە لاتەوە کە دەیخوێنیتەوە وام بؤ نوسیوی! سەرؤ دوای شەهید کردنت هیچ شتێک نەگؤراوە تەنانەت خەزورە جاهیلەکەت هێشتا وا لە لوتکەی چێژ وەرگرتنیەتی لە کورسی دەسەلات!
دلنیام حەزت ئەکرد خوێنت ببوایە بە مەشخەلی ئازادی بۆ سەربەخۆبونمان لەدەستی ئەم دوو بنەمالە دیکتاتۆرە بەلام بە داخەوە، بەلکو دوای شەهیدکردنت زیاتروزیاتر بونە دوژمنی قەلەم وقەلەم بەدەستان-عیلم و مەعریفەت.
سەرؤ حەزەکەم هەوالی حەفتاو دوو سەعاتت پێ رابگەیێنم بەرلە یادکردنەوەی رفاندنت و تیرۆرکردنت، سەیرە هاورێ خەزورەکەت و کورە جاهیلەکەی بە مردوییش لێت تۆقیون! بەر لەوەی یادت بکەینەوە هەمیسان سیناریؤ و پیلانی سەیریان دارێشت بۆ لە بیرکردنت و یاد نەکردنەوەت، بەلام خەیالیان خاوە ئێستا لۆگۆی ئەکاونتەکانی فایس بوک یەک پارچەیە لە وینەی تۆ و نوسراوە((Don’t forget Serdesht))
سیناریؤ و پیلانەکانیان بؤ لە بیرچونەوەی یادی تؤ:
_شەهید ماموستا ووشیار کە بە پیلانی کورە خەزورە جاهیلەکەت شەهید کرا چونکە حق بێژبوو وەباسی تؤی کردبو لەسەر مینبەری مزگەوت، لەم حەفتاو دوو سەعاتەی رابردو دوو لەو سەگانەی پاراستن و بارزانی ئەمری ئیعدامیان بۆ دەرچوە کە گوایە دەستییان هەبوە لە تیرۆرکردنی ماموستا ووشیار.
_هەر لەو کاتژمێرانەی رابردوودا کە سێک بەناوی ملا علی کەلەک دەستگیرکرا کە بە پیاوی لەبیرچونەوەی قەیرانەکان ناوی دەبم و میللەتی باش مەشغول کردوە شان بە شانی فرهاد پیربالی فشەکەر.
_شەوی رابردوش رۆژنامەنوس ابراهیم عباس دەستگیرکرا، کە لە ئێستادا خەریکی ریسواکردنی بنەمالەی تیرۆرستی بارزانیە.
_کورە هەرزە فکرە جاهیلەکەی خەزورت بەر لە یادی رفاندن و تیرۆرکردنت کۆرێکی بۆ بەسترا کە کۆمەلێک کۆیلەو دەماغ سستەکان بەژداربون، جگە لە درۆ و فشەکردن چیترم لێ ی نەبیست، کۆرەکە لە ژیر ناونیشانی راگەیاندنی ریفراندۆم بوو لە کوردستان بە لام لە حقیقەتدا بۆ لە بیرچونەوەی یادی تؤبو.
بیرم کەوتەوە هاورێ گیان لەم ماوەیەش سەگێکی پاراستن هەرەشەی لێکردم و داوای وێنەی لێکردم نامەی نوسیبو بۆم دەلێ ( گەر پیاوی بە وینەی خۆت شت بلاو دەکەیەوە) منیش وەلامەکەم بەوم شێوەیە دایەوە بۆم نوسی (سەگە کۆیلە دەتانەوێ وەک زاوا نازدارە عاقلەکەی مسعودی سەرۆکە جاهیلەکەتان تیرۆرم بکەن! بەلام ئەورۆژەش دێ کە وێنەکەم چاوی سەرۆکتان کوێربکا بە بلاوبونەوەی وەک ئێستا بە بیستن و بینینی شەهید سەردەشت کوێر ئەبن و سەرشؤر ئەبن !)

هاورێ و هاوپیشەت
اسماعیل ابراهیم
٠٥-٠٥-٢٠١٧

Leave A Reply

Your email address will not be published.