باسی “باوک” لە پەیامەکانی سەردەشت عوسماندا!

گۆنا سەعید:

باسی “باوک” لە پەیامەکانی سەردەشت عوسماندا ..” لە وتاری “من عاشقى كچەكەى مەسعود بارزانیم” ، سەردەشت هوشیاریەکی بەرفراوانی چینایەتی دێنێتە ئاراوە لە رێگەی نیشاندانی قڵشتی چینایەتی لە نێوان سەرۆک و بنەماڵەکەی لە لایەک وە خێزانەکەی خۆی لە لایەکی دی ، ئەو باس لە خیزانێکی هەژار و کەم دەسەڵات لەگەڵ خێزانیکی دەوڵەمەند و سەرمایەدار و خاوەن دەسەلات دەکات … کاتێک لەم وتارە کورتەدا سەردەشت باس لە خۆی و باوک و براو خوشکەکەی و دایکی دەکات ، باس لە هەژاری و بێ کاری و نەخۆشی و نەبوونی هەموویان دەکات . بەم جۆرە خێزانەکەی خۆی دەکاتە نمونەی خێزانێکی کرێکار و نەدار و هەژاری کوردستان . .. کاتێک باس لە باوکی دەکات و دەڵیت : ” باوكە بەدبەختەكەى پێشمەرگەى ئەیلولیشم كە تاوەكوو ئێستا پارتى خزمەتى پێشمەرگایەتى بۆ قەبوڵ ناكات بە بیانووى ئەوەى كە ئێستا پارتى نییە..” .. بەم جۆرە گلەیی و کێشەی سەدان و هەزاران باوکی پیشمەرگەکان و خەباتگێرە کۆنەکانی وەک باوکی من و تۆ دەکات … باس لەو پیاوە زەحمەتکیشە بەتەمەنانە دەکات کە چەندەها ساڵی تەمەنیان لە پیشمەرگایەتی و دەربەدەری و راکە راکی دوای کوڕە پێشمەرگەکانیان کردە قوربانی ، ئەم جۆرە لە ئینسان کە لەم سەردەمی دەسەڵاتی کوردیەدا بەشیان دڵشکان و و وەلاخستن و و ئیهمال کردن بووە ، لە دوای ئەوەی بۆ دەیان سال بە ئومیدی بوونی دەسەڵاتی کوردی قوربانیان دا. مسۆگەر نەکردنی ژیانی ئەم کەسانە ، حساب نەکردن بۆ ماندووییی و ئومید و ئاواتەکانیان ، نەبوونی ماف و بیمە ی تێر و تەسەل بۆ زەمانەتی ژیانیان، هەمووی پێکەوە وێنای یەک توێژی بەرفراوانی کۆمەڵگەیە لە ریگەی باسی “باوک”

2017-05-05

Leave A Reply

Your email address will not be published.