ئەڵمانیا:کوردێک بەتەنها یادی سەردەشت عوسمان دەکاتەوە
لە یاد ناچیت کوڕە بوێر و ئازادیخوازەکەی قەڵای ھەولێرەکەم
سەردەشت گیان .. دوای تەواوبوونی کار ..لەم تاراوگەیەی ئاڵمانیاوە گڵکۆیەکم لە ناوت بە لم دروست کرد و حەوت خوولەک بە دیارتەوە دانیشتم و ماتەمم گرت .
لە یاد ناچیت کوڕە بوێر و ئازادیخوازەکەی قەڵای ھەولێرەکەم . لە ھەر کوێ بین … ناوت ھەر ئەنووسین ، ئەمڕۆ منیش لەم دووری دوورەوە بە دیار ناوی سەردەشتەوە دانیشتووم ، ڕۆژێک دێت ناوت لەسەر قەڵای ھەولێر بە گەورەیی و ڕۆشنیی بدرەوشێتەوە . دێڕەکانت بەردەوامن . ئارام ئارام بنوو گەنجە جوانەکەی ھەولێر و کوردستانەکەم .
یاسنا …ئاڵمانیا …. ھانۆڤەر