سەردەشت دەنگێک لەبێدەنگیدا .

ئەیاد محەمەد:

لەنێو حەشاماتێکی بێدەنگدا ، دەنگێک وەک نەرەی شێر ، چاوێک وەک چاوی باز کەتەزوی بەلەشی ئەو لەخۆبایانەدا هێنا ، کەشاریان کردبوو بە زیندانێکی گەورە و کوچەو کۆڵانیان کردبوو بە مەعەسکەر ، لەنێو گەڕەکێکی شاردا شەوەتاریکەکانی بە نوکی قەڵەمەکەی رۆشن دەکردەوەو وانەی ئازای و ئازادی دەنوسییەوە ، لەهزر وبیرو هۆشی خۆیدا ویستی دیوارەکانی ئەو زیندانە تێک بشکێنێت و ئەو حەشاماتە بێدەنگە بەدەنگ بێنێت ، ئەو هەرگیز گوێی بەهەرەشەی خوداوەندەکانی سەرزەوی نەدەدا ، چەکی دەستی تەنها قەڵەمێک بوو ، بێئاگا لەوەی هەمیشە بەشمشێرێکی ژەنگاوییەوە بەدوای قەڵەمەکەیەوەن ، تالەدوایدا بێ منتەی خۆی لەمەرگ دەربڕی بەڵام ئامادەنەبوو ئەوشارە پڕ لە بێدەنگیە جێبهڵێت ، بەقەڵەمەکەی نوسی بەدبەختی ئەم دەسەڵاتە لەوەدایە باکی بەکوشتنی نەوەکانی خۆی نیە و یەکەمین زەنگی کوشتنی خۆی لێدا ،سەردەشت لەوڕۆژە بەدواوە ڕۆحی پیرۆزی بەئاسمانی هەولێردا دەسوڕێتەوە وەک سێبەر بەسەر سەری جەلەدەکانەوەیە شاریش هەربێدەنگ.

Leave A Reply

Your email address will not be published.