سلۆگانێ بۆ کاکه سه‌رده‌شتی جوانه مه‌رگ
هه‌ڤاڵ سه‌ید حه‌سه‌ن
هه‌ڕه‌شه ده‌نگم کپناکا، قه‌ت له‌نوسینم ناکا
ئازادی ڕه‌خنه و نووسین، مافی مه‌یه بۆی ده‌مرین
مه‌رگی سه‌رده‌شتوو سۆران، نامان ترسینێ لێتان
سزای قاتیل ڕه‌وایه، کوا یاسا‌و ده‌ستوور مایه ؟
درۆ و دزی و ساخته، قبووڵکردنی سه‌خته
بۆ وه‌ستانی زه‌برووزه‌نگ، له‌به‌ر شه‌پۆڵ وه‌ک نه‌هه‌نگ
خۆگروو زۆر به‌هێزین، کچوو کوڕی به‌ڕێزین
جوندان، درۆ، ده‌ستبڕین، کاری تۆیه دڵ به‌قین
سه‌رده‌شت نه‌ترسا لێتان، وێنه‌و ناوی دا پێتان
بۆچی هێنده قرپۆکن، ده‌ستوه‌شێن ترسنۆکن
ده‌ستی خوێناوی کێیه، جێبوو ده‌مانچه‌ی پێیه
له‌به‌ر ده‌رکی زانکۆ‌دا ،له‌به‌ر ڕوناکی خۆردا
ده‌یڕفێنێ ته‌مه‌نمان، ده‌ته‌قێنێتن سه‌رمان
من خوێندکارم سه‌رده‌شتم، من ئازادوو به‌جه‌رگم
که‌ی تێرده‌بن سه‌رۆکان، دڵمان ئێشاوه لێتان
هیچ شتێ ناده‌ن به که‌س، هه‌مووی بۆ بۆخۆتانه‌و به‌س
قسه‌تان زۆربه‌ی درۆیه، کارتان دزی و بڕۆیه
له‌سه‌ر دوو گوتار، ڕه‌خنه، بۆ کردتان ئه‌م که‌تنه
فرمێسک و خه‌م ده‌شۆرین، له‌مه‌یدانین وه‌ک شێرین
تیرۆر، کوشتن‌و زیندان، بێهووده‌یه بۆ بوونتان
شیعروو گوتاروو په‌خشان، بۆچوونی دڵوو ویژدان
قه‌ڵه‌م که‌ڵوو بوێره، سه‌ربه‌رزه‌و دڵ دلێره
هاوپشتیمان به‌پێزه، بۆبون کۆڵه‌که‌و هێزه
چاوتان کوێره زۆرداره، دڵی دایکان زامداره
بۆ هه‌ست به ئێمه ناکه‌ن،له‌کێشه‌کانمان ناگه‌ن
ڕه‌به‌ن، بێ ژن بێکارین، خوێنکارو قه‌ڵه‌م دارین
بیرمان بۆ خراپه ناچێ، هه‌رگیز ژیان ئاوا نابێ
ئاهو نزا به‌کاربێ، له‌مه‌سئولو سه‌ردار بێ
بۆبیستنی ویسته‌کان، بۆ بینینی خه‌مه‌کان
گوێتان وه‌ک که‌ر دێژبێ، چاوتان تیژوو به‌هێزبێ
چاوه‌ڕوانی باشه بووم، دژ به دزی و خراپه بووم
بۆ ڕێزوو ئه‌وینم بوو، نه‌ک بۆ فرته‌نه‌و فه‌وتان
هه‌ی ده‌ست ڕه‌شی بێ ویژدان، زۆر زوو ده‌ستی خۆت وه‌شاند
تاکتیکی خۆت گۆڕیوه، به‌بێ ده‌نگی، به په‌نهان
به‌بێ هه‌ڕه‌شه و جوێندان،ده‌ڕفێنن،ده‌کوژن،له هیچ شتێ ناترسن
بێ باکن له هه‌موومان،به‌هیچ نازانن بوونمان
نووسینوو قسه‌ی به‌سوود، بۆ که‌ڕوو کوێری بیرپوچ
داهێنانی گه‌ره‌که، ده‌ربازی که‌ر له قوڕه‌که
ده‌ماری زۆر ئێشاندم،دڵم زۆر ته‌نگه بۆتان
نه‌عله‌تتان لێبێ سه‌دجار،حاشا کوردنینه ئێوه.
نه‌فره‌تتان لێبێ سه‌دجار،قه‌ت مرۆڤنینه ئێوه
*** **** ***