هەولێر ئەی شارەکەی شیرین بەهارەم

هۆنراوی ناڵە حەسەن nala hassan

هەستە هەولێر لەم کەرنەڤالی ڕاسان و لەم ڕەشبەڵەکی ژیان و لەم دایکبوونەوەیەدا

دەستی دەستە خوشکە چاو گەشەکەی سلێمانیت بگرە

دەستی شار و شارۆچکەکان و لادێ و دێهاتەکانت بگرە

هەستە هەولێر

دەسماڵەکەت بەدەست بگرە

عاشقە خوێن گەرمەکان و سەرچۆپیە دڵ پڕ لە هیواکان

لە گۆڕەپان ولەسەر شەقام چاوەڕێتن

رەشبەڵەکە رەشبەڵەک، رەشبەلەکی ئازادییە

رەشبەڵەکی نان و گوڵ وروناکیە

هەستە هەولێر

ئەو شارەکەی سەردەشت عوسمانم

شارەکەی عبدلخالق معروفم

ئەی شارەکەی راپەڕین و شارەکەی هۆلاکۆ بەزێنم

ئەی شارەکەی شیرن بەهارەم

شارەکەی کەڵە کوڕان و ئاسکە کچانم

رابە هەولێر

ئەی شارەکەی لانەواز و بێ سەرپەرشتانم

رەشبەڵەکە و رەشبەڵەک ،رەشبەلەکی ئازادییە

رەشبەڵەکی نان و گوڵ وروناکیە

هەستە هەولێر

ئەی شارەکەی هەژارانم

ئەی مەنزڵگەی پڕ بەرائەت

شارە دێرینەکەی شەهیدانم

ئەی شارەکەی سەری رەش و

هاوینە هەوارە جوانەکانم

ئەی هەولێرم

سلێمانت دەستی بۆت راگرتوە

کرکوک دەستی بۆ راگرتوە

هەڵەبجە دەستی بۆت راگرتوە

گەرمیان و دەربەندیخان ،خانەقین و هەورامان دەستیان بۆت راگرتوە

دەتۆش هەستە دەستەکانت بۆ دهۆک و زاخۆی دەلالم ، ئاکرێ و ئامێدی جوانم

هەموو شوێنەکانیتری کوردستانم

دەی گشت پێکەوە زەماوەندەکەتان بگێڕن

رەشبەڵەکە رەشبەڵەک، رەشبەڵەکی ئازادییە

رەشبەڵەکی ئازادییە ، رەشبەڵەکی نان و گوڵ و روناکیە

هەستە هەولێر

لەنێو دڵی گۆرەپان و لەئامێزی قەڵایە سەربەرزەکەت

بەستە و سەمفۆنیای ژیانێکی نوێ بچڕە

کوڕ و کچانی دڵ پڕ لە عەشقت بێنە لەرزین و

لاوک و حەیرانی سەرفرازیت بچڕە

هەستە هەولێرم

ببە بە گەردەلول ورەشاب و تۆفان

رایان ماڵە کۆشک و سەرای مشەخۆر و گەندەڵەکان

رایان ماڵە تاج و تەختی گشت خوداکان

دەنگ و زایەڵەی ئەم هەستانەت بگەیەنە بەگوێی جیهان

رەشبەڵەکە رەشبەڵەک، رەشبەڵەکی ئازادییە

رەشبەڵەکی ئازادییە ، رەشبەڵەکی نان و گوڵ و روناکیە

***         ***       ***

Leave A Reply

Your email address will not be published.