پارتی و فۆبیای سه‌رده‌شت عوسمان
نیاز عه‌بدوڵڵا:
ئه‌مڕۆ 19ی نیسان هاوڕێمان به‌هزاد موحسین چالاكوانی مه‌ده‌نی و مامۆستای زمان له‌به‌شی كوردی كۆلیژی په‌روه‌رده‌ی شه‌قڵاوه له‌و كاته‌ی له شاری سلێمانی به‌ره‌و هه‌ولێر ده‌گه‌ڕایه‌وه له بازگه‌ی بێستانه ده‌ستگیركرا، به‌هۆی هه‌ڵگرتنی 50 دانه له به‌رگی دووه‌می كتێبی سه‌رده‌شت عوسمان.
به‌هزاد موحسین به‌بێ هیچ پێڕاگه‌یاندن و سۆراغێك به خێزانه‌كه‌ی و هاوڕێكانی له لایه‌ن ئاسایشی پارتی ده‌ستگیركراوه به تۆمه‌تی هه‌ڵگرتنی كتێبه‌كه‌ی سه‌رده‌شت.
پارتی دیموكراتی كوردستان به‌وه‌نده واز ناهێنێت كه به‌رپرسیارێتی شه‌هیدكردنی رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمانی له ئه‌ستۆ دایه و بكوژان له ژێر فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌و ئازادن، به‌ڵكو له دوای هه‌شت ساڵ له تیرۆركردنی ترسی له زیندوویی و كاریگه‌ری په‌یامه‌كانی ئه‌و سیمبوله‌ی ئازادی هه‌یه.
بۆیه ئیستا به‌بێ دوودڵی ده‌توانین بڵێین؛ پارتی دووچاری نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌ن بووه به ناوی فۆبیای سه‌رده‌شت عوسمان و له‌گه‌ڵ هه‌ر ناوهێنان و ده‌ركه‌وتن و بوونێكی ئه‌ودا كاردانه‌وه‌كانی ده‌رده‌كه‌ون و به هه‌ر رێگایه‌ك بێت كار بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی ده‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌و په‌یامه‌ی ده‌كات. له‌به‌رئه‌وه‌ش ئه‌مڕۆ به‌هزاد موحسینی هاوڕێمان ده‌ستگیر ده‌كات و له لایه‌ن ئاسایشه‌وه پێی راده‌گه‌یه‌نن كه “كتێبی سه‌رده‌شت عوسمان له تی ئێن تی و بۆمب و تلیاك مه‌ترسیدارتره”.
پارتی دیموكرات پێویسته ده‌ست به‌جێ به‌هزاد و كتێبه‌كان ئازاد بكات و بوونی سه‌رده‌شت وه‌ك سیمبولی ئازادی له هه‌ولێر و كوردستان قبوڵ بكات، چونكه هه‌ر هه‌نگاوێكی پێچه‌وانه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئازادیخوازانی له كاروانه‌كه رانه‌گرتووه زیاتر و خێراتر هه‌نگاومان پێده‌نێت بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی بكوژان و سته‌مكاران.