تا ئێستاش کەیسی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووسان لە هەرێم بە نادیاری ماونەتەوە
١٢٠ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌مین ڕۆژنامه‌ی كوردیدا زماندا تێپه‌ڕ بوو، له هه‌رێمی كوردستان له‌كاتێكدا ئەو یادە ده‌كرێته‌وه كه ڕه‌وشی ڕۆژنامه‌گه‌ری و ئازادی ڕاده‌ربڕین له دۆخێكی خراپدایه.
هێشتا ڕۆژنامه‌نووس له‌سه‌ر پیشه‌كه‌ی ڕێگری لێ ده‌كرێت و لێی ده‌درێت و ده‌كوژرێت، دۆسیه‌ی چه‌ندین ڕۆژنامه‌نووسی تیرۆركرا‌و له دادگادان، به‌ڵام بكوژ و هۆكاری كوشتنەکانیش دیار نین.
نزیكه‌ی هەشت ساڵ به‌سه‌ر تیرۆركردنی ڕۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت عوسماندا تێپه‌ڕ ده‌بێت، ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه‌ی كه له پایته‌ختی هه‌رێمدا له‌به‌رچاوی هاوڕێكانی ڕفێنراو دواتر ته‌رمه‌كه‌ی له مووسڵ دۆزرایه‌وه. به‌ڵام تا ئێستا هیچ كه‌سێك به تۆمه‌تی ڕفاندن و تیرۆركردنی ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسه ده‌ستگیرنه‌كراون.
له كۆی چوار دۆسیه‌ی تیرۆركردنی ڕۆژنامه‌نووسان، ته‌نها یه‌ك كه‌س وه‌ك بكوژی ڕۆژنامه‌نووس كاوه گه‌رمیانی ده‌ستگیر كراوه، دادگا و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیش له سه‌ر دۆسیه‌ی تیرۆركردنی ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه هیچ شتێكیان له‌سه‌ر ده‌ستی پشت ئه‌نجامدانی تیرۆركردنی كاوه گه‌رمیانی و هۆكاره‌كانی به‌ده‌سته‌وه نه‌داوه كه ئه‌وه داواكاریی به‌رده‌وامی كه‌سوكاره‌كه‌یه‌تی، له یادی ١٢٠ ساڵه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردیشدا كه‌سوكاری ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه ئاشكرای ده‌كه‌ن كه دووجار هه‌وڵی ڕزگاركردنی بكوژه‌كه‌ی كاوه گه‌رمیانی دراوه و به‌رده‌وامیش هه‌وڵی ڕزگاركردنی ده‌درێت.
ئه‌گه‌رچی به پێی یاسای ژماره ٣٥ی كاری ڕۆژنامه‌وانی له هه‌رێمی كوردستان مافه‌كانی ڕۆژنامه‌نووسان به‌یاسا چه‌سپێنراون، به‌ڵام ڕۆژنامه‌نوسان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منی و حزبییه‌كانه‌وه ڕووبه‌رووی ڕێگری و پێشێلكاری ده‌بنه‌وه، پشكی شێری پێشێلكارییه‌كانیش به‌ر ڕۆژنامه‌نووسانی بێلایه‌ن و ده‌زگا ئه‌هلییەکان ده‌كه‌وێت.
زانیاری زیاتر لەم ڕاپۆڕتەی NRT ببینن