سەردەشتی دژە بارزانی و پارتی،سەردەشتێکی بچوکە کە دەناسرێت

دەوەن بەکر:
دوو تویژ لە کۆمەڵگادا ستەم لە شکۆ و فکری سەردەشت عوسمان دەکەن. ئەوانەی نایناسن و دژین وین، تەنیا بە هۆی دوا نوسینیەوە ئاشنای بوون. ئەوانەشی لەگەڵیدا هاوڕان و تەنیا بەهۆی دوا وتاری ئەویان ناسیووە.

لە نێوان چینی قەڵەم بە دەستان و نوسەراندا و کەسانی ئاسایی، هەوڵدەدەن بێ ئەوەی بزانن، بەرنامە و فکر و ووتارەکانی سەردەشت بچوک دەکەنەوە. وەک بچوک کردنەوەی بنەماڵیەکی چەتە. دروست لە چوارچێوەی خێزانیشدا وەها نایناسن! بە رێگایەکی هەڵە کار لەسەر ناساندنی دەکەن.

 سەردەشت بۆ ئەوانەی کە درەنگ یان زوو ناسیویانە. بە ووشە و دێر بە دێری ووتارەکانیدا گوزەریان کردوە، دەزانن ئەو چەکوشەی لە ماڵباتی بارزانی دەدات، هەمان زولفەقارە لە ملی هێرۆ خانمە پیرەکەی یەکێتی و بنەماڵەی تالەبانی دەدات. ئەو تیغەی دەیگریتە فیمینستەکان، هەمان مەنجەنیقە لە قەڵای کۆنەخوازی ئیسلامیەکانی کوردستانی دەدات.

سەردەشت وەک خۆی یەک پرۆژەی مەعریفی و سوپەر هیرۆی نەوەی نوێیە. کە دەیویست دووبارە بەها بە چواردەور و هێز و ناسینی رەقەم و کۆلەگە دیارەکانی کۆمەڵگا بدات. ئەوانەی سەردەشت بە دژە بەرزانی دەزانن هیچ نین وەک ئەو منداڵانەن لە کۆتایی ریگاکە خۆیان بە پشتی پیکابەوە دەگرن دەڵین با لەم کاروانە دوا نەکەوین !

ئەم جۆرە نوخبەیەی کە قسەیان لەسەر هەموو شتیک هەیە، وتار دەنوسن. لە ڕاستیشدا وەک ئەوەیە هیچیان نەنوسیبێت. دیاردیەک بووە سەردەشت لە نوسینەکانیدا کاری لەسەر کردوە ویستویەتی لەم دیاردەیە بدات. کە زۆر دەڵێن دەنوسن کەم قسە دەکەن مانا بدات. برۆن وتارەکان بخوێنەوە برۆن بۆ وەستاون سەردەشتی دژە تاڵەبانی و دژە نەوشیروان مستەفا ببینن دژە ئیسلامی دواجار پارتی ببینن. لە کۆتایدا ئەوانەی سەردەشت بە دژە سەرسەختی پارتی دەزانن جگە لە وتاری( من عاشقی کچەکەی بارزانیم ..!) هیچی تریان لەسەر نەخویندۆتەوە نوخبە و نوسەری سەر شەپۆڵن.

Leave A Reply

Your email address will not be published.