له‌سه‌ره‌تادا وشه‌بووه
کاتێ که‌ته‌ورات ده‌نووسرا
ئه‌وسا مێژوو له‌دایکبوو
کاتێ له‌سه‌ر زاری مه‌سیح
ئینجیل وه‌ک کانی سازگار
ئاوه‌که‌ی هاژه‌ی ده‌هات
چه‌وه‌کانی ئه‌ڤین بوون
ئه‌وسا مرۆڤ له‌دایک بوو
کاتێ که‌قورئان کۆکرایه‌وه
ئینجا گۆڕه‌پانی ژین چڕتر بوو
له‌وساوه‌پیت خه‌نجه‌ره
وشه‌شمشێری دووسه‌ره
ڕسته‌په‌یکه‌ری پاڵه‌وانانه
گوتار دوژمنی دوژمنانه
هه‌میشه‌هه‌ر به‌هار جوانه
که‌چی له‌لای سه‌رکێشان
پڕکێشان و سه‌رشێتان
گه‌رمای هاوین به‌فری زستانه
ده‌ڵێن به‌ڵێ ئازادی خواستمانه
به‌ڵام ته‌نها هه‌ر بۆ خۆمانه
ئه‌وانه‌ی سوار که‌شتی نابن
شه‌پۆلی زه‌ریا قامووسیانه
جوامێری وشه‌یه‌کی ڕاسته
ڕاستی هه‌ڵوێسته‌نه‌ک هێزه
جوانی و واتای ژیانمانه
هه‌رچه‌نده‌ڕاستی دیلی هێزدارانه
پیاوکوشتن سانایه‌زه‌حمه‌ت نییه
بۆیه‌هه‌میشه‌کاری ناپیاوانه
خه‌نجه‌ر تیژه‌به‌ڵام دڕنده‌یه‌ژه‌نگداره
قه‌ڵه‌م تیژتره،مه‌رده‌و نموودداره
کاروانی شه‌هیدانی وشه‌نزیکه‌له‌سه‌را
بۆیه‌ئه‌مڕۆ سەر‌ده‌شت وه‌ک عیسا له‌خاچدرا
هاشم بازرگان