سەردەشت عوسمان … تۆ لەوان ناچیت !؟

کامەران ئیسحاق پەری:

ھەشت ساڵ بەسەرتیرۆرکردنت تێدەپەڕێت ، ھەشت ساڵ دونیایەک شت گۆڕاوە، تائەوئەندازەیەی ھیچ شتێکی باش لەجێی خۆی نەماوە شەھیدبوونی تۆ نەبێت!؟ ، بەدوای تۆ گەلێک تاوانی تر ئەنجامدراوە، بەدوای تۆ خەڵک گەلێکی زۆر سەرگەردان وخەون بڕاوکراوە. ھیچیان نەیان توانیوە وەک تۆبن … ھەشت ساڵ بەسەرتیرۆرکردنت تێدەپەڕێت یەک مسقاڵ چی یە ئەوانەی کەوەک تۆ بیردەکەنەوە لەبەجێگەیاندنی دواھەمین وەسیەتی تۆ درێغیان نەکردوە ، ھەمیشە سەردێڕی نوێ ونوێ لێ بۆتەوەو وشەی ئازادی دێتە بوون … بەدوای تیرۆری تۆ زۆرشت گۆڕاوە پێداگری ھاوڕێکانت ، خەمخۆرانت لەجێی خۆی ماوە ؟!
تۆ تەنھا لەنوسینتا رەچەشکێن نەبویت لەمەرگ و جێھشتنی ئەم دونیایەش رەچەشکێن بویت ئیلھام بەخشی بۆ ھەموو ئەوانەی کەدەیانەوێت وەک تۆ بوێر بن ؟!
بەدوای تۆ گەنجێکی زۆر کوژراوە ، بەناھەق خوێنیان رژاوە ؟! بەڵام نەیانتوانیوە وەک تۆبن ؟! ئەوبێتوانای یە ھۆکارەکەی ئەوە نی یە کە مەرگێکی سەرپێی بوبێت ،یان خوانەکردە بەتاوانەوەشەھیدکراوە نەخێر ئەوان ھەرزووشەھیدبوونیان دەستی لێ ھەڵگیرا ، ئەوان ھەرزوو بونەخۆراکی حیزبەکانی کوردستان ، ھەرزوو بونە پاشکۆوبەھۆیانەوە بونەحاکمی خانەوادەکانیان ، باوکیان برایان بونەخاوەن وودواتریش بونە خۆراکی حیزبەکان … ئێستا لەپاش ھەشت ساڵ بەسەر تیرۆرکردنت بەشێک لە ئازیەتی تۆ لەوەدایە کە خانەوادەکەت نەیانھێشتوە ببیتە خۆراکی حیزبەکان ؟! ھەمووحیزبەکان بەئاواتەوەبوون کە مەرحەبای یەکیان بکەن ، ئاخر کێ خودا ئەیداتێ کوڕێکی لەدەست چوبێت وبەسۆزی دراوودرۆی حیزبەکان قەربروبکرێتەوە و نەیکات … ئازیزم ئەوان نەیانکردئەوان سەبوریان بەجانتای پڕلەدۆلار نەھاتەوە خۆڕاگربوون ؟! ئاخر ئازیزی من خەڵک ھەیە کوڕەکەی شەھیدبووە باوکی شەھیدەکە وەک سەبوری بێت یان وەک وەرسبون بێت لەبانگەشەی ھەڵبژاردنەکان بەناوی خوێنی شەھیدەکەی بانگەشە بۆ سێ حیزب دەکات !؟
ھەرجارەوە بەناوی شەھیدەکەوە داوامان لێدەکات دەنگ بەحیزبێک بدەین …!؟ گەنج ھەیە شەھید کراوە باوکیشی بەگەورەکردنی خۆی لەشاشەی تێڤێی حیزبەکان وبچوکردنی شەھیدبوونی رۆڵەکەی جارێکی تر کوشتویەتی …ھەرزوو زۆرێکیش لەوانەی لەپێش وپاشی تۆ کەشەھیدکران بەشەھیدانە دەنگ کپکران بەڵام نا باوکی تۆ ھەتائێستا وێنەی لەگەڵ ھیچ بەرپرسێک نی یە!؟شەھیدانەی ھیچ حیزبێک ولایەنێکی پێ قبوڵ نی یە… باوکی تۆ بەھیچ کلوجێک قبوڵی نی یە ببێتە خاوەنت !؟ ئەودەستی لەموڵکایەتی لەباوکایەتی خۆی ھەڵگرت وتۆی دایە دەست خەڵک ؟! ئەوخیانەتی لەیەک وشەی نوسراوی تۆ نەکردوە؟! ھیچ رۆژێک نەمبینیوە بەدرێژایی ئەم ھەشت ساڵە سازش لەسەرخوێنی تۆ بکات ؟! جگە لەیادو شکۆبەرزی تۆ نەمدیوە لەھیچ بۆنەیەکی پوچی ئەم کاولستانە ئامادەبێت ؟! بەئەمانەتەوە بێ ئەوەی گوێ بداتە زۆربۆھێنانەکانی بکوژو ھەلقۆزەکان ، بەھێواشی ژیان بەڕێ دەکات ھەموو ئاواتێکی ئەوەیە بکوژانت بدرێنەدادگا. دادگایەک کەببێتە وانەیەک بۆ ھەمووئەودەسەڵاتەی بیانەوێت لەسەرئازادی دەڕبڕین مرۆڤ بکوژن…
لێت ناشارمەوە زۆرێک لە ئێمە زۆرجار ویستومانە تۆ لەبیر بکەین ، یان لانی کەم خۆبەکوشتدانت لەپێناو ئێمە بەھەند وەرنەگرین ، وەلی جوامێری ھەڵوێستی ھاوبیرانت ، وراستگۆیی وسازشنەکردنی خانەوادەکەت رێگربوون لەبەردەم دەستھەڵگرتن لەپەیامی بەردەوامی لەسەر رێبازی تۆ ، ئێمە ھەرزوو دەمانویست تۆ لەبیر خۆمان بەرین بەڵام ھەڵوێستی ئازایانەی ئەوان وایکردوە ئێمەش بەردەوام بین … تۆ ئاگات لێیتی چەندێک لەپێش تۆ لەپاش تۆ شەھید بوون ھەرزوو شەھیدبونیان کڕین وفرۆشتنی پێکرا تەنھا تۆ نەبێت لەناویاندا بەزیندویی ماویت ؟! ئەتوانم بڵێم تۆ خۆشبەخترین مرۆڤی سەرئەم ھەسارەیە بویت ، بەبەڵگەی ئەوەی ھەتائێستا زیندویت لەناومانا،ھاوڕێم لەجیاتی من وھاوڕێکانم سوپاس گوزاری ھاوڕێ دڵسۆزەکانت بە سوپاسی باوکت بکە !؟

ھەتا ماوین قسە دەکەین …

2018.05.05

Leave A Reply

Your email address will not be published.