چۆن دڵتان هات ..؟
چۆن دڵتان هات ، ئه‌م ده‌مه پڕ له پێكه‌نینه پڕ له‌خوێن كه‌ن
چۆن دڵتان هات ، ئه‌م ده‌سته ناسكانه له گوڵ و له‌كه‌مه‌ری پڕ له‌سۆزی هاورێیانی بقرتێنن
ئه‌وان نه‌یانتوانی سه‌رده‌شت له‌ئێمه بكه‌ن
ئه‌و له‌نێو جه‌نگه‌ی هه‌ڵدێر و سه‌نگه‌ری مه‌رگه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه
ئه‌و شه‌قامانه‌ی ئه‌وان وویستیان بیكه‌ن به‌تاریكستان،سه‌رده‌شت كردی به چراخان بۆ رێبواران
ئه‌وه كه‌رنه‌ڤاڵی سه‌ركه‌وتنی تۆیه،
هه‌موو شه‌قام و پارك و زانكۆكانی گرتۆته‌وه
ئه‌وه زه‌نگی هه‌ره‌شه و ته‌قه‌ی سه‌ر جه‌سته‌ی تۆیشه
له‌نێو مۆبایلی رۆح‌و وخۆشه‌ویستی یه‌كه به‌یه‌كه‌ماندا پارێزراوه و به‌رده‌وام گوێی لێده‌گرین و
رقی پیرۆزمانی پێ هه ڵده‌چێت
ئه‌وان نه‌یانتوانی رووبه‌روو له‌گه‌ڵتدابدوێن
زمانی گفتوگۆیان له‌وه لاڵتر بوو رووبه‌رووت قسه بكه‌ن
زمانی تۆ ئاسوده‌ییه‌كی به له‌شی شه‌كه‌تی ئه‌م وڵاته ده‌دا
به‌ڵام هه‌رده‌بێت ئه‌وه بزانن
(سه‌رده‌شت) گه‌ڵێك له‌وه زیاتره كه بتوانن هه‌ناسه‌ی بێزاری و ده‌نگی گرگرتویان بتاسێنن
سه‌رده‌شت گیان،ئێمه ناتوانین گریانێكی ئاساییت بۆ بكه‌ین
ئایا مرۆڤ بۆ گزینگی به‌یان و تریفه‌ی مانگ و جریوه‌ی ئه‌ستێره ده‌گری؟
ئایا مرۆڤ شین بۆ گركانێك ده‌كات،كه دنیایه‌كی خامۆش بێنێته ده‌نگ؟
تۆ جوامێرێك بویت به‌ده‌ر له خوێنی گه‌رم و سه‌ركێشیه‌كانی ئێمه
تۆ به‌دوایی خۆته‌وه قه‌ڵه‌مێك و چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كی ره‌شنوس و كۆمه‌ڵێك كتێب و چه‌ند سێدیه‌كی شه‌جه‌ریان و داریوش و تایه‌ر تۆفیق و تابلۆیه‌كی رۆمیۆ و جۆڵێتت له ژووره‌كه‌ت به‌جێهێشت
سه‌رده‌شت گیان ،تۆ ئیستا سه‌رده‌شته‌كه‌ی جاران نیت
نه ته‌نیا قوتابیه‌كی شیكی زانكۆ و نه رۆژنامه‌نوسێكی بێ باكیت
هیچ شتێك ناگاته دوا هه‌ڵوێست و دوا ده‌نگی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی( ئه‌م شاره جێناهێڵم)ه‌كه‌ت
تۆ ئیستا زریانێكی ناو ده‌ریای هه‌ست و رۆحی هه‌مومانیت
كه به‌رده‌وام هه‌ڵده‌كه‌یت و شه‌پۆڵه ئارامه‌كان ده‌هه‌ژێنێت
تۆ جاران تاقه ماڵێكت هه‌بوو
ئیستا له‌ماڵی هه‌مومان خانه‌خوێیت
له‌ده‌نگی یه‌ك به‌یه‌كه‌ماندا ،سترانێكی هه‌میشه‌ییت….
*** *** ***