چیرۆکی تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان،بکەرەکان کێ بوون؟

لە ڕۆژی 13/12/2009 سەردەشت عوسمان وتارێکی بلاو کردەوە لەژێر ناونیشانی” من عاشقی کچەکەی بارزانیم”هەرلەگەڵ بڵاو بوونەوەی وەک ئاگر لە پوشوو بەرببێت ئاوا گەورەترین دەنگدانەوەی هەبوو،لەگەڵ ئەمەیشدا یەکەم جار بوو بنەمالەی بارزانی نوسینێکی ئاوا ببینن و بەتەواوی تووشی هیستریا بوون،کەوتنە خۆیان،تا چۆن بتوانن نوسەرەکەی بدۆزنەوە.

وەك چۆن بنەماڵەی بارزانی بە هەڵە تەفسیریان بۆ کرد،وەک بنەمالەیەکی داخراوی خێلەکی،ۆربەی دەروێشەکانیانو کۆلکە نوسەرەکانیان،ئەوانەی ئیش وکاریان زبڵ نووسینە بۆ ئەوەی شاباش لە پارتی وەربگرن قەلەمەکانیان خستە گەڕ،پەلاماری هەمو ولایەنەکانیان دا ،بەتایبەتی نەوشیروان مستەفاو گۆڕانو قادری حاجی علی.

ئەم وتارە چی پێووتین؟

راستیەکەی ئەو وتارە دورو نزیک پەیوەندی بە کچی مەسعود بارزانیو خۆشەویستیو عەشقەوە نەبوو،وتارێکی پڕ فەنتازیا،بە هەموو بەرائەتی خۆیەوە بە دەسەلاتی دەووت، حوکمرانی ئاوا ناکرێت،سامانی وڵات هەمووی بۆ خۆتانەو ئەوەی لەگەڵتان نەبێت ناتوانێ بژی، چاکسازی بکەن،با یاسا بوونی هەبێت،هەموان بەرامبەر یاسا یەکسان بن، سەردەشتیش ئاواتە خوازە وەک سەرانی پارتی پاریس ببینیت،وەک گەنجەکانی بنەمالەی بارزانی و مەسئولەکانیان پیاسەیەک بە شەقامەکانی واشنتۆندا بکات، ئە م باسی چەوسانەوەی چینایەتی د ەکات، باسی جیاوازی ژیانی هاوڵاتیان دەکات،چۆن ئەوان شاهانە لە ناو کۆشکەکانیاندا دەژین و ئەمانیش هیچ.

سەردەشت ئارەزویەتی ببیتە زاوای مەسعود تا داوا لە خەزوری بکات کە ئەم وڵاتە بگۆڕێت، ئەم دەیەوێ بێکاری و بێنانی نەمێنیت، ئەو بە مەسعود بارزانی د ەلێت خاک فرۆشان سەرۆکوسەردارو وەزیرو گزیرن،ئەوە دەیەوێت بڵێت خائینان بچنە ئەولاوەوشکۆ بگەڕێێتەوە بۆ خەلک،ئەو دەلیت،ئەم وڵاتە تەنها بۆ خۆتانە، بۆخەلک نیە،ئەگەر خزمی کەسێک لە مەسئولەکان نەبیت نابێت نان بخۆیت،کارێکت دەست ناکەوێت،سەد زانکۆ تەواو بکە بێکار دەبیت ئەگەر مەسئولێک کارت نەداتێ، ئەو دەلی ئیوە لە کۆشکەکانتانا شاهانە دەژین پێشمەرگەیش هیچ،ئەوەتا باوکم،کە چەندین شەو لەگەڵ ئیدریس بارزانی لەژێر بەردێکا بوون،ئێستا کاری نیەو نانی نیە،کاتێک دەلی،” ئەگەر کەسم دەس نەکەوت بە دەشنێ دەڵیم و ئەو زووزوو دەیان بینێ” ماناکانی دیارە.

نوسەرێکی هۆلەندی هەیە لە ڕۆمانێکا باسی کوڕێکی هەژار دەکات،کە عاشقی کچی پاشای هۆڵەندا دەبێت،کوڕەی عاشق هەمیشە بەدەوری ماڵی پاشادا دەگەڕێت تا بەڵکو ئێ کچە ببیبینێت و پێشنیاری خۆشەویستیەکەیی بۆ بکات،،ڕۆژێ کچە دەبینیت و دەسرەی دڵی بۆد ەکاتەوە،،کە خۆشی دەوێت،،کەچ کچەی پاشا کاتێک دەزانێ کورەسواڵکەرێک خۆشید ەوێ بەگریان رادەکاتەوە بۆ لای باوکی و دەڵێ،،،باوکە کوڕێکی سواڵکەرڕێگای پێگرتووم و دەڵێت خۆشم دەوێیت،پیاوەکانت بنێرە بیگرن و بیکوژن، ئەوش کچەکەی دادەنێت و پێی دەڵێت” کچم ئەگەر ئەوانەی خۆشیان دەوێین بکوژین،ئەی ئەوانەی ڕقیان لیمانە چی لێبکەین” هوشیاری لێرەدایە.

مەسعود بارزانی کەسێکی لاوازە،ئەو نە ململانێی سیاسی دەزانیت نەدەزانێ مالی فکر لە کام لایە،نە کاریزمایە،نە ئازایە،نە لێهاتووە،نە زانایە،نەدانایە،نە خوێنەوارە،نە گوتە بێژە، نە جەوامێرە نە شهادەی هەیەو نە هیچ،تەنها وتەنها بە زۆر خۆی کردوە بە سەرۆک عەشیرەتی بارزان.

مەسعودو مەسرور بۆیە سەردەشتیان کوشت، چونکە لە نوسینەکە تێنەگەیشتن،مادام باسی کچەکەی هاتوە،ئیتر قەزیە شەرەف و ناموووسە، چۆن دەبێت کەسێک جورئەت بکات باسی کچی سەرۆک خێڵ بکات،،هەتا وەک فەنتازیایش بێت.

لە خۆوە نیە لە کۆنگرەی پارتیدا ئەونە گەوجە دەڵێت،عەشرەتەکەم خاوەنی هەزار پیاوە،هەموویان فیدائین بۆ من”.لێرەوە مەسعود واتێگەیشتوە مسکێنیک داوای کچەکەی دەکات،،یان عاشقی بوە، ئەمە لەکاتێکدا نە کچەکەی لە ئارادا هەیە نە عەشقێک،سەردەشت لەڕیگای ئەو وتارەوە باسی ناعەدالەتی دەکات،دەلیت ئەم وڵاتە بۆ ئێوەیە،،ئەگەر نەبینە خزمتان ناتوانین بژین،ئەگەر ببمە زاوات دایکم دەبەمە لای باشترین دکتۆر لە ئەمریکا، ئەگەر ببمە ئاوەڵزاوای نێچیر،،ئەوا سەگی ئیسرائیلی شەوانە پاسەوانی ماڵمان دەکات.

نوسەرێکی هۆلەندی هەیە لە ڕۆمانێکا باسی کوڕێکی هەژار دەکات،کە عاشقی کچی پاشای هۆڵەندا دەبێت، کوڕەی عاشق هەمیشە بەدەوری ماڵی پاشادا دەگەڕێت تا بەڵکو ئێ کچە ببیبینێت و پێشنیاری خۆشەویستیەکەیی بۆ بکات،،ڕۆژێ کچە دەبینیت و دەسرەی دڵی بۆد ەکاتەوە،،کە خۆشی دەوێت،،کەچ کچەی پاشا کاتێک دەزانێ کورەسواڵکەرێک خۆشید ەوێ بەگریان رادەکاتەوە بۆ لای باوکی و دەڵێ،،،باوکە کوڕێکی سواڵکەرڕێگای پێگرتووم و دەڵێت خۆشم دەوێیت،پیاوەکانت بنێرە بیگرن و بیکوژن، ئەوش کچەکەی دادەنێت و پێی دەڵێت” کچم ئەگەر ئەوانەی خۆشیان دەوێین بکوژین،ئەی ئەوانەی ڕقیان لیمانە چی لێبکەین” هوشیاری لێرەدایە.

جا ئێمە پادشای هۆلەنداو ئەقلەکەی لە کوێ بهێنین و چۆن بتوانین لەگەڵ کابرایەکی بێ مێشکی خێلەکی وەک مەسعود بارزانی هاوتای بکەین،پادشای هۆلەندی ئاوا وەڵامی کچەکەی دەداتەوە،کە بەڕاستی کوڕێکی هەژار عاشقی کچەکەی بووە،بەلام مەسعود بارزانی چونکە خێڵەکیە،نوسینی گوتارێکی فەنتازی،وتارێکی خەیاڵی، بە مەسەلەی ئابڕوویی دەبینیت، بۆیە هەموو سەرچاوەکانی پاراستن دەکەونە گەر بۆ دۆزینەوەی سەردەشت عوسمان.

مەسعودو مەسرور بارزانی وتارەکە دەبینن،ڕەشەبای ئەم وتارە تا بلەو بارزان دەچیت و خێڵەکەی تورە دەکات،هەمووی داوای تۆلە دەکەن.وادەزانن ئابڕویان تکاوە.

“مەسعود بارزانی کەسێکی لاوازە،ئەو نە ململانێی سیاسی دەزانیت نەدەزانێ مالی فکر لە کام لایە،نە کاریزمایە،نە ئازایە،نە لێهاتووە،نە زانایە،نەدانایە،نە خوێنەوارە،نە گوتە بێژە، نە جەوامێرە نە شهادەی هەیەو نە هیچ،تەنها وتەنها بە زۆر خۆی کردوە بە سەرۆک عەشیرەتی بارزان”.

مەسعود لە کۆنگرەی پارتیدا ئەونە گەوجە دەڵێت،عەشرەتەکەم خاوەنی هەزار پیاوە، هەموویان فیدائین بۆ من”.جا کەسێک ئاوا لە دنیا بڕوانێت چۆن دەتوانێت لە سێبەری ئەقڵی خێڵ دورکەوێتەوەو لە بابەتی نوسین و فەنتازیاو خەیاڵ تێبگات.

“سەرەتا ئاریان فەرەجی پاراستن شیکاریەکی بۆ نوسینەکە کرد،کە گوایە نوسەرەکەی خەلکی سلێمانیەو نەوشیروان مستەفا لە پشتیەتی،ئەو پێی وابوو،کورتکراوەی ناوی سەردەشت بۆ سەرۆ تەنها فێڵە،بۆیە داوای کرد لەناو سلێمانیدا بۆ نوسەرەکەی بگەڕێن، ئاریان فەرەج باشترین خزمەتی پارتی کردوو دەستی هەبوو لە تیرۆری سەردەشتا،دوای هەستا لەژێر ناوێکی خوازراو بە ناوی” ئەڤین عومەر” نوسینێکی نوسی لەژێر ناونیشانی” وەڵامێک بۆ نوسەرە جنیوفرۆشەکەی کوردستان پۆست” ئامانجی ئەم وتارە بۆ ئەوە بوو سەردەشت بهێنێتە قسە،بەتایبەت کە بەناوی ژنەوە نوسیبووی،ئەم وتارە لە کوردستان نێت بڵاوکرایەوە”.

دواجار لە ڕێگای کوردستان نێتەوە ئای پی ئەدرەسەکەیان دۆزیەوە،شوێنەکە سەنتەرێکی ئینترنێت بووە،دڵنیا بوون شوێنەکە نزیکی کۆلیژی ئادابی زانکۆی سەلاحەدینە،،ئەمەیش تەئکیدێک بوو کە خاوەنی ئەو ئیمێڵە خوێندکاری کۆلیژی ئادابە لە زانکۆی سەلاحەدین.

وتارەکەی ئاریانی سیخوڕ ” وەڵامێک بۆ نوسەرە جنێوفرۆشەکەی کوردستان پۆست” لە ڕۆژی 20/12/2009 بڵاو کرایەوە،لەم وتارەدا سەرەشت عوسمانی بە ترسنۆک و بودەڵەو پیاوی نەوشیروان مستەفا ناوهێنابوو، تەحەدای دەکات کە ئەگەر ترسنۆک و نامەرد نیە وناترسێ با ڕووی ڕاستەقینەی خۆی دەربخات، سەردەشت عوسمان جگە لەو نوسینە، دەیان ئیمێلی بۆ رەوانە دەکریت، ئەویش لەبەر ئەوەی زۆر گەنج بوو، کەمتەجروبە بوو، ئاگاداری دڕندەیی ماڵ مەسعود نەبوو، بەدەستی خۆی خۆی کەشف کرد، دواجار سەردەشت عوسمان لە ڕۆژی 02/01/2010 دا بە ئاشکراو بە ناوی خۆیەوە وتارێکی نوێی بە ناوی” نە سەرۆک خوایە،نەکچەکەی” بڵا وکردەوە،سەردەشت ئەم وتارەی بە وێنەی خۆی و نانونیشانی خۆیەوە بڵاوکردەوە،ڕاستەو ڕاست ئەو کارە دەکات کە خواستی پارتی و پاراستن بوو، ئیتر ئاشکرا بوو کە ئەو نوسەرە ناوی سەردەشت عوسمانە، وخوێندکاری کۆلیژی ئادابە لە زانکۆی سەلاحەدین”.

ڕۆژی 20/01/2010 سەردەشت زەنگی ئاگادارکردنەوەی ڕاگەیاند کە بەهانایەوە بچن،کەس،دەزگای ئاسایش و پۆلیس گوێیان بە هاوارەکەی نەدا.

لەسەرەتای مانگی چواری هەمان ساڵدا، سەردەشت لەگەڵ خێڵان بەختیار ناوێکدا وتارێکی موشتەرەکیان نووسی، خێلانیش بە هەمان ئیمێڵی خۆی و بە ناوی خۆی لەگەڵ سەردەشت ئەم وتارەیان نووسی،خێڵان پێشتر پارتی بوو،دوای ئەمەیش ڕەوانەی ئەوروپا کرا، تا ئێستا ڕوون نیە بۆچی ئەم وتارەیان دوو قۆڵی نووسی؟ئایە تەنها بۆ ئەوەبوو بڵێن ئێمە گەنجانێکین دژی یەکێتیشین؟ یان دەستێک لە پشت خێڵانەوە هەبووە،تا بەیەکەوە ئەو بابەتە بنوسن و پاشان کە سەردەشتیان تیرۆر کرد،بڵێن کۆسرەتە؟،چونکە لێکۆڵینەوە نیەو دەسەلاتی هەولێر خۆی بکوژە،هەموو ئەمانە بە هەڵواسراوی ماونەتەوە،دوای ئەم وتارە باشترین هەل درایە بنەماڵەی بارزانی،،سەردەشت دژی کۆسرەت وتاری نوسیوە،کۆسرەت خەلکی هەولێرەو بە کەسیکی پیاو کوژ ناسراوە، دەتوانن سەردەشت بکوژن بڵێن کۆسرەتە.

“ڕۆژی 03/05/2010 پاراستن دوای مەسەلەکە دەکەوێت،ئەم تیمە هەر یەکە لە سوچێکەوە دوای سەردەشت کەوتووە،سەیارەی تایبەت ئامادەیە، بەڵام بە ڕێکەوت، کۆمەلێک خوێندکاری هاوڕێی دەگەنە نزیکی سەردەشت و قەرەباڵخی دەبێت،لێرەوە کارەکە دوادەخەن”.

“ڕۆژی دواتر 04/05/2010 تیمەکەی پاراستن ئامادەباشی د ەکات، بە ئۆتۆمبێلێکی سپی جۆری ڤان کە دەرگای سلایدەو لە ئۆتۆمبێلی ئامبوڵانس دەچیت،هێواش هێواش لە دووری چەند مەترێکەوە بە تەنیشت شۆستەکەدا بە هێواشی دێنە پێش،جگە لە شۆفێرەکە کەسێکی دەزگای پاراستن بۆ کردنەوەی دەرگی ئۆتۆمبێلەکە، دوو کەسی تر بە هێواشی و بە پیادە لە پشتی سەردەشتەوە دەرۆن، بە دەنگی بەرز قسە دەکەن و خۆیان وەک خوێندکار پیشان دەدەن،پیلانەکە ئاوایە، ئۆتۆمبێلەکە بە هێواسی دیت، تا دەگاتە جێگایەکی گونجاو، کە نزیک بێت لە شۆستەکە، کەسی ناو ئۆتۆمبێلەک دەرگاکەی دەکاتەوە، دووکەسەکەی پشت سەردەشت بە یەک دەقە پڕی پیادەکەن و بە دوو پاڵ دەیخەنە ناو سەیارەکە،کاتژمێر 8 و پانزە دەقە کاتەکە گونجاو دەبیت،وەک چۆن پیالانەکە دانرابوو ئاوە، سەیارەکە تەواو خۆی لە شۆستەکە نزیک دەکاتەوە، کابرا دەرگا دەکاتەوەو دوانەکەی دواوە پڕی پیا دەکەن و سەردەشت دەخەنە نا وسەیارەکە،یەکیان کتێب و پەراوەکانی سەردەشت کۆدەکاتەوە تەنها لە ماوەی سێ چرکەدا سەردەشت دەبەن و دەڕۆن”.

پۆلیسەکانی بەردەم کۆلیژ ئاگادار دەبن،دوای تەنها 5 خولەک هەژار عوسمانی برای سەردەشت دەگاتە ئەوێ، کاتێک بە پۆلیسەکان دەڵێت بۆ کاردانەوەتان نەبووە، ئەوان دەلێن،،چونکە فەرمانیان پێکراوە لەم هەفتەیەدا تەدەخول لە ڕوداوەکانی دەرەوەی کۆلیج نەکەن.

پارتی جێگایەکی تایبەتی دەبێت لە نا وهەولێر سەرەتا سەردەشت دەڕفێینە ئەوێ،لە ژێر زەمینێکدا دایدەنێن،هەر لەوێ ساسان عەونی سەردەشت دەخاتە ژێر قورسترین ئەشکەنجە،زیاتر لە دەیان پرسیاری لێدەکەن، کێ هاوکاری کردویت؟کێ هانی داویت/؟ بۆچی لەسەر عایلەی بارزانی دەنوسیت؟پەیوەندیت لەگەڵ نەوشیروان مستەفا چۆنە؟ چەند جار نەوشیروانت بینیوە؟ پەیوەندیت لەگەڵ قادری حاجی علی چۆنە؟ پەیوەندی کوردستان پۆست لەگەڵ نەوشیروان مستەفاو قادری حاجی علی چۆنە؟.

دوایی دەیبەنە سەری ڕەش لەوێ زۆری ئازار دەدەن،،دوای بریار دەدەن نابێت سەردەشت لە هەرێم بکوژرێت، دەبێت بیبەنە دەرەوە،،ئەوە بوو بردیانە موسڵ لەوێ تیرۆریان کرد.
کێ ئەوەی کرد؟

“مەسرور بارزانی فەرمانی کرد بە بەختیاری حەسەن نەجەفی ئەوکارە بکات، بەختیار حەسەن حەمە ڕەحیم، ناسراو بە بەبختیار حەسەن نەجەفی،لە بنەرەتا کوردی ڕۆژهەلاتە، باوکی واتە حەسەن نەجەفی دوکانی فرۆشتنی کەمالیات و جل و بەرگی هەبوو لە بازاری عەسری سلێمانی، لەبەر ئەوەی پەیوەندیەکی گوماناوی هەبووە لەگەڵ بەعسا پێشمەرگە چەندین جار هەرەشەیان لیکردوە، بەختیار پۆلی شەشەمی زانستی تەواو دەکات لەساڵی 1984 دا بە ئاسانترین شێوە لە کۆلێجی سەربازی بەعس وەردەگیریت،لێرەوە دەبێت ئەڵقە لەگویێ بەعس،هەر لە بەغدا دادەمەزریت،خۆی گەیاندۆتە هێزەکانی گاردی کۆماری و کۆشکی کۆماری بەغدا”.

“دوای راپەرین لەترسی تۆڵەی سلێمانی، لەهەولێر خۆیان دەشارنەوە، چۆن نۆکەری بەعس بوون،ئاوا دەبنە نۆکەری بنەماڵەی بارزانی، بەختیار ئەفسەر بوو،هەمو خاڵەکانی کۆنترۆڵی هەولێر موسڵی بەڕێوە دەبرد، ئەفسەرانی ئەو خالانە لەژێر بەڕێوەبەرایەتی خۆیدا بوو،لێرەوە بە ئاسانترین شێوە دەپەڕیتەوە ناو شاری موسل. بەختیار کەسێکی زۆر شارەزاو پسپۆر بو ولە ڕفاندن و تیرۆرو ونکردندا،ئەوشەوە سەعات 11 لە هەما جێگادا سەردەشت تەسلیمی بەختیار و دوان لە هاوکارەکانی” قادر عەبدوڵا خدرو نازم رەمەزان” دەکرێت، ئەوانیش دوای ئازارێکی زۆر واتە دووی شەودەیخەنە نا وئۆتۆمبێلێک و بەختیار لە پێشی ئۆتۆمبێلە جام تاریکەکەیدادا دەنیشێت و لە دوایشەوە هەردوو ئەفسەری ناوبراو بەردەوام قاچیان لەسەر جەستەی سەردەشت دەبێت، لە پێش ئۆتۆمبێلەکەی ئەمانەوە ئۆتۆمبێلێک هەیەو لەدواوەیشیان ئۆتۆمبێلێک، بە بێ کێشە سەردەشت بەیانی زوو دەبەنە موسڵ و شەهیدی دەکەن و لە جیگایەک فڕێی دەدەن”.

“سەرلەبەیانی 05/05/2010 کاتژمێر شەشی ئێوارە، تەرمی سەردەشت لەسەر شۆستەیەک لە شەقامی حی مەزارع نزیک شەقامی دۆمیز دەدۆزرێتەوە،،بنکەی پۆلیسی ئەحرار تەرمەکەی هەڵدەگریتەوەو ڕەوانەی پزیشکی دادوەری دەکەن.

تەسفیەکردنی بکوژەکان:
یەکەم،،لیوا بەختیار حەسەن نەجەفی
دووەم قادر عەبدوڵا خدر
سێیهەم نازم رەمەزان
چوارەم ئەحمەد کۆیی.

لە ڕۆژی 10/04/2011 ساسان عەونی لەگەڵ تیمێکی تایبەت ڕاهێنراو لە پاراستن چوونە موسڵ لە دوکاتی جیاوازدا،، ولەهەمان ڕۆژدا سەرەتا قادر عەبدولاو نازم عومەریان دەستگیر کرد بردنیانە ماڵیک لە بەشی ڕۆژهەڵاتی موسڵ دوای چەند ڕۆژێک دەکوژرێن و لاشەکانیان لە دەرەوەی شاری موسڵ دۆزرانەوەو تەسلیم بە کەس وکاریان کرانەوە،کەس وکاری ئەم دوو کوژراوە تەنها پییان وترابوو بڵێن،بەدەستی تیرۆریستان کوژراوون تەواو.
هەمان ئەو ڕۆژە لیوا بەختیار حەسەن نەجەفی دەستگیر دەکرێت بەختیار بێسەروشوین مایەوە، هەتا رۆژی 18/10/2011 لاشەکەی بەسەربراوی لە ناو ساری موسڵ دۆزرایەوە، چیرۆکی لەناوبردنی بەختیارو هێشتنەوەی بۆ ماوەیەکی درێژ و دەستبەسەرکردن و پاشان کوشتنی زۆر ئاشکرا نیە.

مەسعود بارزانی خۆی بۆ داپۆشینی کوشتنی بەختیار،یەکەم نێرراوێکی پاراستن کە زۆر هاوڕێی بەختیار بووە دەنێڕێت بۆ لای ژن و منداڵەکانی بە شێوەی سەرەخۆشی وهەڕەشەی ژێر بەژێرو دڵنەوایی و پێدانی پارە،،کە دەبیت ئیتر بێدەنگ بن باسی نەکەن، ڕێگای دووەم مەسعود بارزانی ڕزگاری برای بەختیار و کەس وکارەکەی بە تایبەت بانگ هێشتی کرد بۆ سەری ڕەش و هەمویان خەڵات کرد لە پای ئازایەتی بەختیار.کۆمەڵێ وینەیان گرتوو بە ئەنقەست هەندێ لەو وێنانەیان بلا وکردەوە.

هەرچی ئەحمەد کۆییە،،لای بنەماڵەی بارزانی جێگای متمانە بوو، بە پێچەوانەی چارەنووسی ئەو سێ کەسەوە، ئەمیان نەکوشت،وردە وردە دوریان خستەوە لە جاسوسیو پاراستن، ئێستا لەگەڵ چەند پارتیەک خەریکی کاری بازرگانیە.

ئارام ئەحمەد
07/05/2018

Leave A Reply

Your email address will not be published.