سەرۆکەمان
سەرۆکەمان
بچن بۆ کوێ ئەو لەوێیە
لەناو پۆلدا کتێبێکی کراوەیەو
پەنجەرەیەکی واڵایەو چاویلکەکەی مامۆستایەو
لەناو قژی کچەکاندا
مانگێکی یەک شەوەی نوێیە
لە گەڕەکە برسیەکاندا نانێکی بەدەم نامۆیەو
لە پرسگەی سەری کاسی ووڵاتیشدا
هەتا ئێستا
پرسیارێکی خوێناوییەو پرسیارێکی بێ وەڵامەو
ڕێبواری ناو تەمتومان و هاتوچۆیە!
*** *** ***