سهردهشت عوسمان
لەو رۆژەی سەردەشت دیار نەما
دڵم ووتی هەتاهەتایە من ئیتر نایبینمەوە..
بەڵام دڵم هەڵەی کردو
ئەو وەختەی چوومە بەر زانکۆ
هەرچی کوڕێکم ئەبینی، هەر سەردەشت بوو ..
هەرچی کتێب و دەفتەرو قەڵەمێک بوو ، کە ئەمبینین ، هی سەردەشت بوون ..
هەرچی دڵۆپە فرمێسکی چاوی
کچ بوو بۆ سەردەشت بوون ..
دڵم هەڵەیەکی زۆر گەورەی کرد
ئەوەتا نیشتیمان خۆی بە دار و بەرد و ئاوەوە بۆتە سەردەشت!
“شێرکۆ بێکەس”
*** *** ***