لەیادى شەهیدى قەڵەم

dashty barzawary
ئەمرِۆ قەلَەمەکەم خوێنى لێ دەتکێ..
هەرچى دەینوسێ هەوکى دەسەلآت دەگرێ..
ئەمرۆ قەلَەمەکەم تەنها سور دەنوسێ..
هێلَ بەژێر نمرەکانى دەسەلآت دێنێ..
ئەمرۆ قەڵەمەکەم تەنها هێماکان دەکێشێ..
بۆ نووسینى هەرهێمایەک سەد ئاه هەڵ ئەکێشێ..
ئەمڕۆ قەڵەمەکەم رەش ناوسێ..
دەنا لەو رۆژە ڕەشتر نابێت بۆ من بۆ تۆ بۆ هەموومان..
ئەمرۆ قەڵەمەکەم تەرەو ماندووە..
بەهەناسە برکێ لە موسڵەوە بەهەڵەداوان ملى رێى گرتووە..
هەواڵى مەرگى سەردەشتى لە کۆڵ ناوە..
ئەمرۆ قەڵەمەکەم بە رەنگى سورلە سەر پەرِێکى سپى،
مێژووى رەشی تیرۆر دەنووسێتەوە..
ئەمرۆ یادى مەرگى منە .. مەرگى تۆیە.. مەرگى هەموومانە..
ئەمڕۆ یادى مەرگى دلێکى پڕ لە هیوایە..
یادى مەرگى سەردەشتى تازە زاوایە..
زاوا بوون لەم دەڤەرە بەڵایە..
هیچ کەس بۆى نیە بێ بەلایە..
ئەمڕۆ یادى شەهیدى قەڵەمە ..
نازانم بۆچى لآڵبوون هیچتان بەدمدا نایە..

دەشتی بەرزەواری


***                           ***                         ***

Leave A Reply

Your email address will not be published.