سەردەشت،تەنها یەک پەیکەری سپی نابێ
تەنها یەک پەیکەری سپی نابێ
شەقامێ یان گۆڕەپانێ ماچی بکاو
لە گلێنەی خۆیا داینێ!
هەموو هەموو
درەختەکان خۆیان ئەکەن
بە پەیکەری سەوز بۆ ئەو
گوڵە بەرۆژەو تیشکی خۆر
خۆیان ئەکەن بە پەیکەری
سەرومل زەرد بۆ یادی ئەو
سەردەشت تەنها یەک پەیکەری سپی نابێ
لەناو شیعری سروودێکدا دانرابێ
تۆ بروانە لەناو هەزاران هەزار دەرووندا
چۆن وەستاوەو گوڵ بە دەست و
روو لە سبەی
پەیکەری ئەو.!