بەیتێکی سوێر

kazal nuryپشکەشە بە دایکی سەردەشت عوسمان

نوسینی کەژال نوری :

دایک ! 
 
منیش هەروەک تۆ دایکم ، 
 
ژنێکیشم خۆش ئەوێ کە دایکمە ، 
 
خوشکەکەم دایکە و نەنکم دایکە وپورم دایکە وهاوریکەم دایکە و ژنی دراوسێ کەم دایکە و ئێمەو ئێمەو ئێمەو ئێمە هەمومان وەک تۆ دایکین 
 
،، درود ئەی دایک ، درووووووود 
 
بگری بائاگر هەلقرچێ ، 
 
بگری بائاسمان هەموو ئەستیرەکانی لەبارچێ 
 
بگرێ باهەور لەشەرمدا عارەق بەسەر زەویدا بکاتەوە ، 
 
بگری با ( زمان ) ی دەریا وشک بێت ، 
 
بگری و ئاو لەهیج جیگایەک مەهیلە و هەموی بکە بەفرمیسکی خۆت ،
 
جاوەکانی تۆ دەبێ رۆژێکی ( ساڵ ) یان هەبێ بۆ گریان ، 
 
دەبا زەوی ئەمرۆ ئاوی لێ ببرێ ! 
 
ئاو ،
 
ئاو ،
 
جگە لەچاوەکانی تۆ ئەمرۆ لەیەک شوێنی گێتی دا ئاو نی یە ، 
 
ئەمرۆ دەریا و زەریا و کانی وجۆم و 
 
روبارەکان لەبری ئاو تەنیا هەر ( خوێن )*
 
ئاو ئەمرۆ هەموی فرمێسکە 
 
وای ی ی ی ! ئەمڕۆ زەوی چەند سوێــــــــــــــــــــــــرە !!!!!!
 
بگری با زەوی بێتە ( پرس – ە )*ەوە ، 
 
بگری باجاوەکانی زەردەپەر سورهەلگەرێن ،
 
بگری با لەگەل تۆدا ( با ) بگری ،
 
دەبگری با (باران ) بگری ، 
 
تف هەڵدە ، با تەرزە خۆی بکێشێ بەناوچاوی پیاوکوژا ،
 
تۆ لەخۆت بە با ( دەهۆل )* ی یاساش خۆی بابەسنگی دادگادا ،
 
خۆت برنە با پایز پرچی جەلاد برنێتەوە ،
 
لە ( خەم )دا سەرت سپی کە دەبازستانیش لە ( تاوان )* دا 
 
پیر پیر پیربێت، 
 
بگری باهاوین لەقرچەی جەرگی تۆدا بەقرچەی گەرما بسوتێ،
 
وەک چۆن نەیار تۆی بەقرچەی گەرم سوتاند
 
بگری دەبگری هەر بگری ، بەشکە رۆژێک تەمەنی سەرۆک لەخەما کشایە دەشتی پێتەوە ،
 
وەک چۆن ئەستیرەی کورەکەی تۆیان کشاند !
 
تۆ بەیتی واوەیلێ بلێ و دەباژنانی ناو حیزب لەدەوری تۆ راوەستن و سنگیان بکوتن ،
 
وەک جۆن پیاوەکانی ئەوان بوو یەخەتیان بەخۆت دادراند ،
 
بەشکە !!!! ئێ ئەمە بەشکە و ؛
 
دە بەشکە !
 
،،خەمت لەگەڵ سەنگ دا بەشکە
 
خۆهیچ نەبێ کچەکەی ( سەرۆ -ک )ئەزانێ ، 
 
ئالەوێدا ( سەرۆ – ک ) ە ی تۆ راکشاوەو 
 
چەند هێندەی ( وشکانی ) ئەو وشکە !
 
چاوی تۆش هیندە بەئەشکە
 
٥ ئایاری ٢٠١٢ \ هۆلەندا 
 
*١ تێبینی- ئەو وشانەی ناوکەوانەکان دووواتا دەبەخشن بەشئیوەیەکی مەجازی دام رشتوە تکایە

Leave A Reply

Your email address will not be published.