پێشكه‌شه به ڕۆحی سه‌رده‌شت عوسمان
(1)
ئاخر،
پێمگوتی عاشق مه‌به،
له مه‌مله‌كه‌تی دوعادا…
كه ڕه‌شه‌بای ژیانكوژی هه‌ڵیكرد
هیچ په‌پوله‌یه‌ك پرچی گوڵ شانه ناكا..
بۆ خه‌یاڵی ژوان،
دار زه‌یتونێك،
گاشه به‌ردێك داڵده‌مان نادا….
(2)
ئه‌وێ ڕۆژێ،
تیرۆریسته‌كانی هه‌موو دونیا..
بۆ فێربوونی وانه‌یه‌ك،
چیرۆكی تۆیان نارد بۆ سه‌رۆك..
ئه‌و،
له تاوا كه‌وته سه‌ر چۆك..
(3)
ئااای سه‌رۆ…
به‌م زه‌رده‌خه‌نه په‌لكه‌زێرینه‌ییه‌ت..
چۆن هه‌موو ڕۆژێك
ئه‌وان ده‌خه‌یته‌وه ناو زه‌لكاوی درۆ..
چه‌ند به هێمنی،
به‌گوێی (شارورانی كۆچك و سه‌را)* دا ده‌چرپێنی..
پاشا ڕووته.. پاشا ڕووته
ته‌یری گوڵ ئاشق به داری زه‌قنه‌بووته..
(4)
له به‌هه‌شت..
له‌گه‌ڕه‌كی مه‌سیح
كۆشكێك له تیشكی خۆر چنراو
به‌رامبه‌ر ماڵی حه‌لاج،
له نێوان كوخی سۆران و عه‌بدولخالق مه‌عروف
نوسراوه ماڵی سه‌رده‌شت….
ئه‌و، هه‌موو ئێواره‌یه‌ك
مه‌ده‌دم بۆ ده‌نێرێ..
كامۆ
*** *** ***