سەیری چی دەکەن ؟

:hoshyar abdullaهۆشیار عبدللە

بۆ مەلولن ؟

بەدیار غەدری کوشتنمەوە دانیشتون ؟

ووشەکانم دەخوێننەوە و دەتانەوێت زەردەشتانە بەدوار خوێنی منەوە بن ؟ 

تکایە دامەنیشن ، ووشەکانم هەڵگرنەوە

رستەی زۆر و هاواری زۆرم مابوو

ئیستا ناو هێلانەی دەمم پڕ گوللە یە

کۆترەکانی ووشە ناتوانن لە شەقەی باڵ بدەن

ئێوە بڵێن ، ئێوە هاوار بکەن

بە دایکم بڵێن توخوا با نەڵێت

بەفرمێسکی چاو و

بە خەمی نەبونی و بەبرینی دووری و بەهەناسەی سارد

بۆ ئەوە گەورەم نەکردی وا زوو ئۆخر بکەی

پێی بڵێن ، سەردەشت دەڵی : درەنگ بوو درەنگ ! 

ئاخر ئازادی هاواری دەوێت و قەلەم نیازی بە راستگۆییە و

سەردەشتەکەی تۆش عاشقی نەمری

هاوڕێیانی قەلەمم :

دەمەوێت پیتان بڵێم کە گەیشتمە مەنزڵ

سۆرانەکەی مامە حەمە چاوەڕێ بوو

هێشتا مل پێچەکەی لە مڵدایە و 

کە باوەشی پیا کردم گوتی:

سەرۆ گیان بۆنی گوڵاو لە دەمت دێت

بەدەم ماچ کردنی روخسارمەوە پیی گوتم

بۆنی رۆژنامە ئازاکان و بۆنئ ئازادین لێ دێت !

 

***                           ***                         ***

Leave A Reply

Your email address will not be published.