سەرۆک سەردەشتەکەم کوانێ ؟
سەرۆک سەردەشتەکەم کوانێ ؟
سەرۆک بە کوڕەکەت بڵێ ، لەئاستیدا نەجمەکانی شانی دانێ
سەرۆک لە خەیاڵ تێ ئەگەی ؟سەرۆک خەون ئەخوێنیتەوە ؟
لەئاستی دایکی شەهیدان سەرۆک قەت ئەچەمیتەوە ؟
قەت ویژدانت ئازاری داوی ؟
شەوێک بەدیار مناڵێکی ئەنفالەوە قەت گریاوی ؟
سەرۆک،لەقەڵا بپرسە بۆ جوامێری و بۆ سەرکەشی
قەت مناڵی وەک ( سەردەشت )ی راژاندوە لە باوەشی ؟
سەرۆک ئەم غەدرە بۆ کوڕی کوڕەکانم ئەگێڕمەوە
سەرۆک ئەم پەڵە رەشانە قەت ناهێڵم کاڵ ببنەوە
*** *** ***