مانگى خەیاڵ مانگى سەردەشت
دەتوانى بڵێى
لە مانگى سۆڕان دا
لە دایکبوم
دەتوانى بڵێى لە مانگى گەرمیان دا
ژیانى هاوسەرم گواستەوە
دەتوانى بلێى
لە مانگى ئومێد دا
ئەنەسى کوڕمان خەتەنە کرد
دەتوانى
بلێى
لە مانگى بیلال دا
چومە قوتابخانە
ئەمە ناوى مانگە نوێکانى کوردییە
ئەز بەرى بکە
کچەکەم
ڕۆژدێ
لە ئیمتحانى مێژودا
بە پرسیاردێتەوە
ڕۆژێ دێ
لە بۆشای کوردیدا
دەنوسرێت
مانگى پێنج مانگى بۆشاى
تۆیش دەنوسى
مانگى خەیاڵ
مانگى سەردەشت
*** *** ***