سه‌رده‌شته‌که‌م
ئه‌ی کوڕه جوان و بوێره‌که‌ی کوردستان
ئه‌ی چاوی ڕاگه‌یاندن و میدیا بوێره‌کان
تۆ له په‌ڕه‌ی ئه‌و گوڵانه ده‌چیت
که‌وا ته‌نها سه‌ما بۆ جوانی با ده‌که‌ن
له‌و وشه بوێرانه ده‌چیت
که‌وا ئاوێزانی بیر‌و هۆشه‌و
له قوڵایی ئاوه‌زه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێت و
شه‌ڕ له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات دا ده‌که‌ن
سه‌رده‌شته‌که‌م
ئه‌ی هاوڕێ باشه‌که‌ی کوڕان و کچان
ئه‌ی برای ئێمه‌و دڵسۆزی خاک و نیشتیمان
تۆ له تیشکی ئه‌و هه‌تاوه ده‌چیت
سه‌ره‌تاتکێ له گه‌ڵ گه‌ڵای دره‌خته‌کاندا ده‌که‌ن
له شه‌ونمی سه‌ر ئه‌و گه‌ڵایانه ده‌چیت
که‌وا هه‌موو به‌یانیه‌ک شۆڕ ده‌بنه خواره‌وه‌و
گوڵێک ئاو ده‌ده‌ن
سه‌رده‌شته‌که‌م
ئه‌ی خوێنه‌ری چیرۆک و هۆنراوه‌و ڕۆمانه‌کان
ئه‌ی خوێندکار و ئازیزی قوتابخانه‌کان
تۆ له نوسینی ئه‌و کتێبانه ده‌چیت
که‌وا ماڵی خوێنه‌رێک ئاوه‌دان ده‌کاته‌وه
نه‌خوێنده‌وارێک ده‌کات به خوێنده‌وار
له مه‌ره‌که‌بی سه‌ر ئه‌و ڕۆژنامانه ده‌چیت
که‌وا پێش ڕۆژنامه‌کانی تر ده‌که‌ویته بازاڕه‌وه
تاوه‌کو به سه‌رۆکه‌که‌ت، به حیزبی قائید
به سه‌رکرده و گه‌نده‌ڵه‌کان بڵێیت نا
سه‌رده‌شته‌که‌م
ئه‌ی عاشقی په‌ڕه‌و قه‌ڵه‌م و هه‌موومان
ئه‌ی عاشقی ڕۆژنامه و ڕۆژنامه نوسان
تۆ له هه نسکی دایکێکی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه ده‌چیت
له عومه‌ری خاوه‌رو هابیله‌که‌ی کوردستان ده‌چیت
که‌وا له لایه قابیلی برایه‌وه ده‌کوژرێت
له هه‌موو ئه‌و شه‌هیدانه ده‌چیت که‌وا
به‌ر گوله‌ی ئه‌نقه‌ستی ده‌سه‌ڵات که‌وتوون
سه‌رده‌شته‌که‌م
ئه‌ی کوڕه ئازاکه‌ی کورد‌و نیشتیمان
ئه‌ی گه‌نجه نازدارو قات له‌به‌ره‌که‌ی کوردستان
تۆ له گه‌ڵای ئه‌و دارخورمایانه ش ده‌چیت
هه‌موو به‌یانیه‌ک قژی خۆیان ده‌ڕننه‌وه
له قه‌ندیل،له لوتکه‌ی ئه‌و چیایانه ش ده‌چیت
هه‌موو کاتێک به سه‌ر گه‌له‌که‌یاندا ده‌ڕوانن
له خه‌ونی ئه‌و منداڵه ده‌چیت
که‌وا به به‌رده‌وامی له پارادیس ده‌چێت
سه‌رده‌شته‌که‌م
تۆ له مامه خه‌مه‌که‌ی کوردستان ده‌چیت
خه‌می هه‌ژاری و گه‌نده‌ڵی و ڕۆژنامه‌نوسان
خه‌می نه‌بوونی ئازادی و یه‌کسانی
خه‌می نه‌بونی یاسا‌و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی
خه‌می ژن و گه‌نج و پیروو په‌ککه‌وته‌کان
خه‌می ئاڵا‌و ئێمه‌و گه‌ل و نیشتیمان
سه‌رده‌شته‌که‌م
تۆ له و ئاوێنه‌یه ده‌چیت هه‌میشه
جه‌ماوه‌ر به جوانی پیشان ده‌دات
له‌و ئاوێنه‌یه ش ده‌چیت
ده‌سه‌ڵات ناتوانێت سه‌یری خۆی پێ بکات
سه‌رده‌شته‌که‌م
تۆ له و چرایه ده‌چیت
که‌وا ڕوناکی بۆ خۆی نیه
به‌ڵکو بۆ ده‌وروبه‌ره‌که‌یه‌تی
سه‌د مه‌خابن
ئه‌م چرایه
هه‌ناسه‌یه‌کی بۆگه‌ن
فویه‌کی خێرا
ڕه‌شه‌بای ده‌سه‌ڵات
په‌لاماری دایت و
خێرا شه‌هیدیان کردیت
*** *** ***