سەردەشت کوژرا،هەولێر سەربڕا ..!

018

کە سەردەشت کوژرا هەولێرم کوژرا

پەپولەترین مرۆڤ خوێنی لێ رژا

شەهید سەردرەشتم شەهیدی زیندو

شەهیدی قەلەم بەدەستی مردوو

بەرۆژی رووناک لەباوەشی خاک

قەڵ و داڵ هاتن کردیان بەخۆراک

لەناو کجان و کوڕانی زانکۆ

ئەنفالیان کردی ئای شەهیدم رۆ

ئەی دەسەڵاتی بەناو دەسەڵات

بۆ کوێت برد سەردەشت خونچەکەی ووڵات

ئاخر پێم ناڵێن چۆن دەربازتان بوو ؟

لەو هەمو بازگەی سەردەشتان پێ بوو

بۆیە بزانن قڕمان کەن دەژین

هەمومان دەڵێین،هەمو سەردەشتین

سەردەشتێکتان کوشت هەزاران سەردەشت

لەدایک بون و قەلەمیان لەدەست ..!

زانا حسێن

Leave A Reply

Your email address will not be published.