«نامەیەک لەکچێکەوە بۆ ئەو کوڕەی جەسارەتیدا و ئاگرەکەی هەڵگیرسان»

تەمەنم زۆر مناڵبوو کاتێ هەواڵی مەرگی تۆ بە جیهان بڵاوبۆوە کاتێ لە تەلەفیزۆن فرمێسکی دایک و باوک و هاوڕێکانتم ئەبینی لام سەیربوو کە بۆ ئەبێت کوشتنت ئەونە بە ئازار بێت؟! کاتێ هاواری هاوڕێکانت بەر گوێی هەموو دنیا کەوت لە خۆم ئەپرسی ئاخۆ ئەم گەنجە چی کردووە؟! بەڵام سەردەشت لەو ڕۆژەی ئاشنای قەڵەم و وەرەقە و ڕەخنە و داواکاری و نرخی ئازادی بووم ئاشنای تۆشبووم، ڕەنگە بە جەستە لامان نەبیت بەڵام وەک وتراوە ئەوەی ئەمرێ جەستەیە ڕۆح بە نەمری ئەمێنێتەوە تۆ لە ڕۆحی ئێمەیایت زیاتر لە هەفتەیەکە قەڵەم و وەرەقە ئەگرم بە دەستم تا بتوانم بە چەند دێڕێک باس بکەم بەڵام ئەگەر هەموو وشەکانی دنیا بە هەموو زمانەکانی ئەمسەر تا ئەوسەری دنیا پەیکەم ناتوانم تەواو باسی مەزیت بکەم ! تۆ سڵ لە مردن نەکردەوە !

زۆر جار لەخۆم ئەپرسم ئەبێ لەم هەرێمە پڕ خەمە چەند بە جورئەتی تری وەک سەردەشت هەبن!؟ ئەپرسم ئاخۆ چەن سەردەشتی تر هەبێت کە بێ منەت بن لە مردن! بێ منەت بن لە جەستەیان! ئەبێ چەند کەسی تربن خۆشیەکانی دنیا فریوی نەیابن و بێ ترس ڕەخنە بگرن ! خەیاڵ خاوەکان تۆیان کوشت و خەیاڵیان کرد دەنگە دلێر و قەڵەمە ئازادەکانیان کوشتووە نەیان زانی لەو ساتەی ڕۆحی تۆ پەلکێشی دنیاکەی تر کرا چەنەها سەردەشتی تر لەدایک بوون چرۆیان کرد وە چەنەها کەس بڕیاریان یا ببنە سەردەشت ئەزانی سەردەشت زۆر جار ئەمەوێ پەیکەرێک بۆ دروستکەم و لە ناوەڕاستی پایتەختی خەم و خیانەت داینێم یان لەو ڕێگەیەی کە بکوژەکان ڕۆژانە بە لێگززە جام ڕەشەکانیان پیایا تێ ئەپەڕن دوای بیر ئەکەمەوە ئەوان دەستیان چووە لێسەندنەوەی ژیان و پاشان کێلەکەیان شکاندی (لە گۆڕەکانیشتان ئەترسن!!) ئێستا چۆن پەیەکەرەکەش ناشكێنن!! هەندێ کاتیش ئەڵێم نا کتێبێک ئەنوسم بە ناونیشانی سەردەشت و باسی کاوەی گەرمیان و سۆرانی دڵی کوردستان و کەیهانی هەورامان و ویدادی دهۆکەکەم و نەبەزی هاوڕێت و ئاسۆس و هەموو غەدر لێکراوەکانی نیشتیمان بکەم باسی ئەوە بکەم کە چۆن پیاوانی دەسەڵات کەوتونەتە گیانی ڕۆڵەکانی نیشتیمان چۆن بێڕەحمانە ئازاریان ئەیەن زیندانەکانیان پڕ کردوە لە دەنگە ئازاکان و هەتا بتوانن تەعزیبی نەفسی و جەسەدیان ئەیەن هەندێکیان لە باوەشی دایکیان ئەکوژن و هەندێکیان لە پایتەختی حیزبەکەیان قۆڵبەست ئەکەن و تەرمەکەی لە موسڵ ئەدۆزرێتەوە! فیشەک ئەتەقێنن بەناو دەمیان !!

ئای سەردەشت ئێمە لە چی وێرانەیاکاین خۆشبەخت خۆتان بەس نییە قەرزی نیشتیمانتان یایەوە بەس نیە بە سەربەرزی ژیان و مردن!خاک بە سەری بکوژانتان سەرشۆڕی دنیاو قیامەت خۆیانن کاکە گیان !!! مێژوو ڕەحمیان پێناکات دڵنیام ! “تا ئه‌و شوێنه‌ی كه ‌ماوین ئه‌بێت قسه‌بكه‌ین ، له‌و شوێنه‌ش ، كه ‌ته‌مه‌نمان كۆتاییهات با هاوڕێكه‌م خاڵێكم بۆ دابنێت و بێته‌ سه‌ر دێڕێكی نوی و سه‌ر له‌نوی ده‌ستپێبكاته‌وه‌.” سەردەشت گیان منیش پێت ئەڵێم ڕاستە هەرگیز نەمبینویت بەڵام ئەم هاوڕێیەشت وەک ئەو سەدەها دەنگەی بوە بە هاوڕێت قەڵەمەکەی لێوەرگرتویت و تا ئەو شوێنەی توانای هەبێت بەردەوام ئەبێت .

نیگا- سلێمانی

٢٠٢٠

Leave A Reply

Your email address will not be published.