سەردەشت عوسمان، بمانبوورە
سەردەشت گیان بمانبوورە، نەدەبوو دۆخەکە بگات بەم کاتەی ئێستا، نەدەبوو ڕێگە بدەین جەللادەکان نەک هەر بۆی دەرچن، بەڵکو بچنە سەر بەرزترین کورسی دەسەڵات. بمانبورە سەردەشت گیان، وادە و بەڵێنی زۆرێک لەوانەی کە دەبوو بەرگریت لێ بکەن و خوێنەکەت ون نەکەن، ڕاست نەبوو، بەڵکو مزایەدەیان بە خوێنی تۆوە کرد تا دەستیان لە کورسی و ئیمتیاز گیربێت.
بمانبورە سەردەشت گیان، دوای نۆ ساڵ لە تیرۆکردنی تۆ، بێگەی جەللاد ومنداڵەکانیان تادێت فراوانتر دەبێت و بێئومێدیەکی گەورە باڵی بەسەر ئەم هەرێمەدا کێشاوە کە دەبینن پیاوکوژان لەسەر کورسی بە ئارامی دادەنیشن و شەو بەبێ ترس سەردەنێنە سەر سەرین.
بمانبورە سەردەشت گیان، هێشتا هەناسەیەک ماوە بۆ بەرگری لە ستەمکارییە. لانی کەم لەسەدا شەست و پێنچی خەڵکی کوردستان پشتیان کردۆتە ئەم هێزانە، کە هەیانە دەستی سورە بە خوێنی تۆ و هەشیانە بۆتە قاچی سناعی بۆ کورسی خوێناوی جەللاد.
بمانبورە سەردەشت گیان، لە ئێستادا ئەوەی پێمان دەکرێ سەرسەخت و خۆڕاگربین وەکو مام عوسمان و دایە سێوە. لە ئێستادا ئەوەی لەدەستمان دێت سوربین لەسەر خەون و دنیابینیەکانمان. لانی کەم دەتوانین لە ئێستادا پشت بکەینە ئەو بەرەیەی بەناوی دەسەڵات و کوردایەتی و حوکمداریەوە لەسەر کورسی خوێناوی دادەنیشێت.