ئەوەی لە هەولێر ڕوویدا سەرکوتی خەڵکی شاری هەولێر بوو نەک هەڵوێستی خەڵکی هەولێر

Hawlerڕاگەیاندنی ڕێکخراوی سەردەشت عوسمان بۆ داکۆکی لە ئازادی

: بریاربوو ٢٥-٠٢-٢٠١١ لە شاری هەولێر خۆپیشاندانێکی جەماوەری لە دژی گەندەڵی و پێشێلکاریەکان بە مافە سەرەتاییەکانی خەڵکی کوردستان

و پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکان و داخوازییەکانی خەڵکی شارەکانی تری کوردستان بەڕێبخرێ. بەڵام پێش کاتی دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکە، ده‌زگا ئه‌منیه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان که‌وتنە گرتن و بێ سه‌روشوێنکردنی ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ خه‌ڵک و پاش ئه‌وه‌ش پ.د.ک به‌ڵته‌جیه‌کانی خۆی لەو شوێنەی کە بڕیار بوو کۆبوونەوەی جەماوەری تیایدا بکرێت کۆکرده‌وه‌و بە ئامادەیی و نەخشە لەپێشدا دارێژراوی پێشووتر کەوتنە ئاهەنگ گێران و بەرزکردنەوەی وێنەی سەرۆکی پارتی و جامانەی سور و ئاڵای پارتی و دروشم و هوتاف کێشان لە بەرژەوەندی پارتی. ئەوەش وەک هەوڵێک بۆ شێواندنی بارودۆخی نێو شاری هەولێر و ڕێگەگرتن لە ئەگەری هەر خۆپیشاندان و نارازایەتیەکی جەماوەری بوو.

ئەو کارەی کە ڕوویدا ڕاستەوخۆ سەرکوتی خەڵکی شاری هەولێر بوو، شکاندنی ئیرادە و بریندارکردن و شکاندنی کەرامەتی گەنجانی ئازادیخوازی شاری هەولێر و هەر مرۆڤێکی ئازادیخواز بوو. ئه‌وه‌ کاری به‌ڵته‌جی و موچه‌خۆرانی پارتی بوو نه‌ک خه‌ڵکێک که‌ له‌ ناخی دڵیانه‌وه‌ بۆ کوژراو و بریندارانی خۆپیشاندانه‌کانی شاره‌کانی تر دڵ پڕ له‌ ژان و که‌سه‌رن. هه‌ڵپه‌ڕکێی به‌ڵته‌جیه‌کانی پارتی ته‌نانه‌ت نیشانه‌ی دڵخۆشی ئه‌وانیش نییه‌، به‌ڵکو به‌ڵگه‌ی ترسی پ.د.ک ه‌ لە ئەگەری بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانی جەماوەری له‌ ناوچه‌کانی بن ده‌ستی خۆیدا.

ئێمە لە ڕێکخراوی سەردەشت عوسمان بۆ داکۆکی لە ئازادی، ئیدانەی ئەو کارە دژی ئازادییەی پارتی دیموکراتی کوردستان و هەر هەوڵێکی سەرکوتگەرانە ئەکەین. کە ئەیانەوێت ڕێگری و پێشگیری لە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی کوردستان بکه‌ن و که‌ڵین و قه‌ڵه‌شت بخه‌نه‌ ڕیزه‌کانی جه‌ماوه‌ره‌وه‌. تەواوی ئەندامان و لایەنگران و دۆستانمان بانگەواز ئەکەین بە هەموو شێوەیەک ئەو هەوڵانه‌ ڕێسوا و سەرکۆنە بکەن. هاوکاتیش پەیاممان بۆ تەواوی خەڵکی شارەکانی تری کوردستان و هەر مرۆڤێکی ئازادیخواز کە ئەو کارە ناشیرینە برینداری کردووە، ئه‌وه‌یه‌ که‌ ڕێگە نەدەن حزبە دەسەڵاتدارەکان و پلانه‌ ڕیسواکانیان قەلشت بخاتە نێوانیانه‌وه‌ و یەکڕیزیان له‌که‌دار بکات.

ڕێکخراوی سەردەشت عوسمان بۆ داکۆکی لە ئازادی

http://www.sardashtosman.com

2011-02-28

***                           ***                         ***

Leave A Reply

Your email address will not be published.