بۆ سەردەشتی ھەمیشە زیندوو, سەردەشت سمبوڵی ئازادیی ڕاستە قینەیە..

ھاوڕێ من بە دیدارت نەگەشتووم، تا بتوانین كەمێك باسی ڕۆژگارە ڕەشەكان بكەین، یان كەمێك باسی نووسین و خوێندنەوەی چەند كتێبێك بكەین، یان ھیچ نەبێت باسێكی خودكار بكەین، ھاوڕێ لەباتی تۆ من بۆ ھاوڕێكانت ئەدوێم، كە ئێستا بە ھەزارانن.
ھاوڕێیان
سەردەشت خۆی كرد بە قوربانیی بۆ گەلێك، بۆ ئێمە، دەزانن ئەو چی فێر كردین؟ چەند شتێكی زۆر گرنگ، خەو بینین! ئێمە مافی خۆمانە خەو ببینین، ھیوا خواز بین تا لەوێوە تۆوی داری ئازادیی بڕوێنین.
ئەو فێری كردین بەبێ تفەنگ بە خوتكارێ ئەوەی لە ھزرماندا ھەیە بیگەیەنین، داوای ماف بكەین، بۆ خۆمان نا بەڵكو بۆ گەل، ئەو پێی وتین تەماشا كەن ئێمە تەنانەت مافی ئەوەمان نییە ھیوا خواز بین، ئەو پێی گوتین لەم نیشتیمانە دەستی ڕەش سپی خۆی دەنوێنێ، ئەو پێی گوتین ئەوانەی لە سەر كورسی دەسەڵاتن ھەر ئەمانەن دەستی ڕەشیان گەیاندە من و پەیامی ئەوەیان پێداین، كە ئێوە مافی ھیچ شتێكتان نییە گەر ئێمە ڕازی نەبین.

سەردەشت سمبولی ئازادیی ڕاستە قینەیە و لە سەر لوتكەی شەھیدانە
ئەو تەنھا پێنووسی بەكارھێنا تا داوای مافە سەرەتاییەكانی ھاوڵاتیان بكات، بەڵام ئەوانەی ماستەر و دیپلۆم و نازانم چەندین شەھادەی جۆر بە جۆریان ھەیە و لە زانستە سیاسییەكاندا و لە پێشكەوتوترین وڵاتی جیھان شەھادەیان بە دەست ھێناوە، ھێندە دەستیان كورتە لە نووسین و لە وەڵامدانەوەی ڕۆژنامەنووسێك بە نووسین بێتوانان لە بەرگرییكردن بە ڕێگەی شیاو، ناچار دەبن پەنا بەرنە بەر تفەنگ و ھێز ە چەكدارەكانیان بۆ وەڵام دانەوەی نوسینێك.
ئەی ئەوانەی لە باشترین زانكۆكانی جیھان دكتۆراتان ھێناوە و توانای ئەوەتان نییە بە نوسینێك وەڵامی ئازادییخوازان بدەنەوە و چەك و بەكار دێنن و خەریكی تیرۆر كردنن، دڵنیا بن كە بە سەدان سەردەشت ھەن و بە ھەزارانی تریش دروست دەبن بۆ بەدەستھێنانی ئازادیی و مافە ڕەواكانیان.

لە كۆتاییدا ھەزار درود بۆ سەردەشت و
سەر شۆڕیی بۆ تیرۆریستان

شاھۆ گەشبین

1\5\2020

Leave A Reply

Your email address will not be published.