بە خوێناوی کردنی کامێراو،شکاندنی قەڵەم وتیرۆرکردن دەنگی ئازاد ناوەستێنن

ژینۆ ڕەشید: 
ساڵ یادی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەوانی لاو(سەردەشت عوسمان)بەرز ڕادەگرم وگیانی شادبێت.
گیانی هەمووکەسانی ئازادی خوازو تیرۆرکراوان شادبێت،بکەرانی ئەوکارە قێزەونانە شەرمەزاربێت.
کاری ڕۆژنامەوانی کارێکی گرنگ وبەنرخە،بۆیە پێویستە کەسانی رۆژنامەوان ئەخلاق وئەتەکێتی یان هەبێت وچاولە راستیەکان نەپۆشن،وە ئەرکیانە کەڕاستی ڕوداوەکان بگەیەنن.
ئەو ستەم ،داگیرکاری،گەندەڵی کە کراوەتە سەر خاک وبەرامبەر گەل دەکرێت ئاشکرا بکەن.وەپێوییستە گیانیانبپارێزرێت نەک تیرۆر بکرێن، چونکە ئەوان چاوی میلەتن،واتەهەر رۆژنامەوانێکی بەڕەوشت وڕاستگۆ چاوی راستین لەسەر ڕوداوەکان. نەک کامێراو قەڵەمەکانیان بشکێنرێن، یان نەیفرۆشن و نەیخەنە خزمەت گەندەڵی وچەواشەکاری خەڵک کەدژی بەرژەوەندی گەل.
ڕاستە له جیهاندا زۆرێک لەڕۆژنامەوانان دەبنە قوربانی و ڕوبەرویی مەرگ دەبنەوە هەم لەجەنگەکاندا وە هەمیش تیرۆر دەکرێن،دەڕفێنرێن بەڵام لەباشوری کوردستان خراپترن چونکە بنەماڵە وحیزب هەڵدەستێ بەوکارە،بەتایبەت ڕوژنامەوانی بوێر کەدەستەڵات وەکو مەترسی دەیان بینێ لەسەرخۆیان،چونکە نایانەوێ ڕاستیەکان بگاتەخەڵک، وە کەسایەتی سیاسیان دەشکێنن،تاشیر،هەڕەشە،تۆمەتی جۆر بە جۆر،تۆمەتی ئەخلاقی ودەست وەردەدەن لەژیانی کەسییان تۆمەت دەخەنە پاڵیان،وناچاربە کۆچ کردن یان تیرۆر دەکرێن.
نمونەی بەرچاو کاک عبدلستار،سەردەشت عوسمان،سۆرانی مامە حەمە،ویدات حسین،کاوە گەرمیانی و کەسانی تری ئازادیخواز کەبەشێوازی جۆربەجۆرو ڕفاندن تیرۆرکران،ئەوکاری کوشتنە لەمێژە بنەمای خۆیی هەیە،لەساڵانی 1997تیش کوشتنی بەکۆمەڵی ڕۆژنامەوانان ئەنجام دراوە کە گروپێک ڕۆژنامەوانی لە ڕۆژنامەی(وڵات) کەسەربەYNDKبوون لە پایتەخت هەموویان کۆمەڵکوژ کران،هەندێکیان ڕاکێشران بەدوای ئۆتۆمبیلدا ولەناوشار گەڕێنران،و ئێستەش لەگۆڕێکی بەکومەڵدان وشاراوەن سەرەڕای ئەوەی کەبنەماڵەکانیان دوای چەندین جار سەردان و داواکردنی وئاشکراکردنی چارەنوسی مناڵەکانیان. لەدامەزراندنی ئەم پارتانەوە تا ئێستەبە ناکۆکی،شەڕ،کوشتن دژی یەکترن،لەکۆن،وشەڕی ناوخۆ،و هەتائێستەش چارەنوسی زۆرێک لە ئەندامی یەکتر چارەنوسیان ونە.
لەنێوان ئەنفالەکانی بەعس و ئەم جۆرانەی کورد دژی کورد دەیکات چ جیاوازی هەیە؟ بۆیە پێۆیستە ئەم سیاسەت،فەرمانڕەوایە چەوتانە ڕێیان لێ بگرێت وحیزبەکان دان بەهەڵەی خۆیاندا بنێنن وچیتر دژی گەل نەجوڵێنەوە،لەگەندەڵی،بەهەدەردانی نەوت وداهاتی وڵات،بەناوی قەیران،وپاشەکەوتی موچە،خەڵک برسی نەکەن کرێکار وخەڵکی هەژار بۆنانێک ناچاری حیزبایەتی نەکەن چونکە مافی خەڵکە گوزەرانی باش بێت،دەیان ملیار پارە ون دەبێت، پڕۆژەدەوەستێ چونکە پارەکەی ونە
کاری خزمەتگوزاری بۆخەڵک ناکرێت. دەوڵەتی تورک ناهێڵێ هەرێم پارەی نەوت ڕادەستی ئێراق بکات تا خەڵک خۆشگوزەران نەبێت چونکە ئیتیفاقی 50ساڵەی لەگەڵی هەیە،ئەوەش نەهامەتیە بۆخەڵک کەنەوەی داهاتووی ئەم میلەتەش قەرزداردەبێت، بۆچی لەگەڵ حکومەتی ناوەند ڕێناکەون تا خەڵکیش مووچەومافی خۆی بەدەستبهێنێ… گوندەکان ئاوەدان ناکرێنەوە،هاوکاری وکارئاسانی بۆخەڵک ناکرێت تا کشتوکاڵ وبەرهەمی ناوخۆ پێش بخەن، کارگە دروست ناکەن تا هەلی کار بڕەخسێ بۆخەڵک، ژەهری وڵاتانی تر دێنن ودەرخواردی کوردی دەدەن،گەنج ناچاری چەکداری دەکرێت بۆخزمەت وپاراستنی حیزب،وە چەکداری نایاسایی دروست دەکەن ولە داهاتی ئەم وڵاتەی بۆخەرج دەکەن، دواتریش دژی کورد بەکاری دێنن.
ڕۆژانە کوشتنی ژن،کارەساتی جیاواز،کەخەڵک لەبرساخۆی و خێزانی دەکوژێت،وەکاتێک ئەوڕاستیانە باس دەکرێت ڕوبەڕوی کوشتن دەبنەوە،یان هێندە غروری فیوداڵیان هەیە ئەڵێن نابێ باس لەخێزانی ئێمە بکرێت وەکو نامووس وموڵک سەیردەکەن،، ئەی باشە ئەوکچە کوردانەی کە چەتە وداعش ڕفاندنی وکردنیان بەکەیزەک وفرۆشران ودەست درێژی دەکرێتە سەریان نامووس نین؟بۆچی ئەوان هێندە باڵان؟ ئەی خاک نامووس نیە؟
چۆن بکوژان سزانادەن،تا دوبارە نەبێتەوە؟
ئەبێ حکومەت دڵسۆزی گەلی خۆی بێت،ئەگەر گەل نەبێت ئەوان حوکمی کێ دەکەن.
هیوادارم ڕۆژنامەوانانی کورد هەموو هەڵوێستیان هەبێت وئەوانە قەڵەمیان فرۆشتوە بگەڕێنەوە ناو باوەشی گەل و ڕاستیەکان چەواشەنەکەن.
گیانی هەموو ڕۆژنامەوانان وکەسانی ئازادی خواز کە تیرۆرکراون شاد بێت.

3/5/2020

Leave A Reply

Your email address will not be published.