خه‌ون و گوله، بۆ سه‌رده‌شت عوسمان
لەتیف فاتح:
گه‌رچی شێوازی شه‌هید كردنه‌كه‌تان ئه‌و په‌ڕی جانه‌وه‌ریانه بوو ، گه‌رچی له سه‌ر بینینی خه‌ونێكی خه‌یاڵی تیرۆر كران ، ئێوه به‌خته‌وه‌رن سه‌رده‌شت گیان ، به‌خته‌وه‌رن چونكه ئه‌وانه‌ی ماوینه‌ته‌وه هه‌موو رۆژ تیرۆر ده‌كرێین ، هه‌موو رۆژ سوكایه‌تی گه‌وره‌مان پێده‌كرێت كه له تیرۆر ناخۆش تر‌و به ئازار تره ، ئێوه له سه‌ر خه‌ون تیرۆر كران ، ئه‌وانه‌ی ئێوه‌یان تیرۆر كرد خه‌ونی ئێمه‌یان دزی ، له‌به‌رئه‌وه خه‌ونیشمان نیه تا بیبینین ، تۆ هێشتا لێره‌ی له ناوماندا هه‌ر كاتێك به‌ره‌و هه‌ولێر بێم كه ده‌گه‌مه راستی ئه‌و رێگه‌یه‌ی ده‌مباته سه‌ر گۆڕه‌كه‌ت له دووره‌وه روناكیه‌ك ده‌بینم ، روناكیه‌ك كه به نووسین ده‌بێته ” من هه‌تا هه‌تا زندوم ، من هێشتا لێره‌م ” هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌و روناكیه هه‌مان ده‌نگی تۆی لێوه دێته ده‌رێ ، هه‌مان ئه‌و پێكه‌نینه‌ی تۆ ، كه ده‌گه‌مه هه‌ولێر بیر له سێوه‌ی دایكت ده‌كه‌مه‌وه ئه‌و ژنه‌ی كوڕه‌كه‌ی له سه‌ر خه‌ون تیرۆر كرا ، ده‌ڵێم چانیه تۆ زندوی ، چانیه دایكت تۆیه‌كی هه‌یه كه بۆ ئازادی ئه‌وانی تر گیانی به‌خشی ، سه‌یركه ئێمه هه‌موومان مردوین و كه‌سمان توانای گرتنی ده‌ستی دایكمان نیه بۆ باخه‌كانی خه‌ون ، باخه‌كانی ئازادی .
ئه‌وان دوای تیرۆركردنیشت لێت ده‌ترسن ، یه‌كه‌م جار ته‌رمه‌كه‌ت ده‌به‌نه شارێكی تر ، دواتر درۆی شاخدار بۆ مه‌رگه‌كه‌ت ده‌هۆننه‌وه ، له كۆتایشدا كتێب و نوسینه‌كانت یاساغ ده‌كه‌ن ، ئه‌وه گه‌وره‌یی مرۆڤه ، مرۆڤی گه‌وره ئه‌وانه‌ن كه دوای مه‌رگیش جه‌لاده‌كان لێیان ده‌ترسن ، وه‌ك چۆن له مه‌لا عه‌لی و گوڵسورخی و هه‌لاج ده‌ترسان و ده‌یانوویست گۆڕ بزریان بكه‌ن ، ئاوا ده‌یانه‌وێت به شكاندنی كێلی گۆڕه‌كه‌ت له یاده‌وه‌ری ئێمه‌دا بتسڕنه‌وه ، به‌ڵام ئه‌وه مه‌حاڵه ، راسته ئێمه وه‌ك نیوه مردوو واین ، به‌ڵام تیشكی روناكی ئێوه‌و مانان هه‌میشه ده‌بێته رێنیشانده‌رمان .
نووسین له سه‌ر تۆ‌و هاوڕێكانت ، به‌شێكه له ئاكار ، به‌شێكه له بیرخستنه‌وه‌ی تیرۆر ، بۆ ئه‌وه‌یه جه‌لاده ده‌ستخوێناویه‌كان هه‌میشه سه‌یری ده‌ستی خۆیان بكه‌ن ، بۆ ئه‌وه‌یه مێشك پوچه‌كان ئیتر لێگه‌ڕێن مرۆڤ خه‌ون ببینێ ، خه‌ونێك تێیدا كۆشكی سته‌مكاری به راستی بێته خواره‌وه‌و هه‌ره‌س بێنێ .
ئایاری 2020