ئیرهابی دەسەڵات لە تیرۆر کردنی سەردەشت عوسمان دا!

شوان بورهان:     

لە مانشێتی بەبەتەکەدا ئیرهاب و تیرۆرم لێک جوداکردۆتەوە، لەوانەیە ئەم جوداکردنەوەیە کەمێک باڵ کێش بێت. بەوپێیەی کە هەمیشە وشەی تیرۆر وەک گوزارە کردن لە ئییرهاب کوردێندرابێت. بەڵام لەڕاستیدا ئیرهاب کە بەواتای تۆقاندن دێت لەگەڵ خودی پرۆسەی تیرۆر کردنەکە یەکناگرێتەوە، کە لە زمانی عەرەبی دا (اغتيال) واتە پاکتاوکردنی کەسەکە یە، کەواتە تیرۆر فەرمان ێکە (فعل) لەزمانی عەرەبی داکە ئامانجی پرۆسەیەکە، ئەگەر بەتەنها ناوی فەرمان ەکە بێت ئەوا ئامانجەکانی ئەو فەرمانە دەبێت ڕون بکرێتەوە کە بە بڕوای من ئیرهابە!.
تەرزی ئیرهاب
چەمکێکە لەبەرامبەر ئەو کەسانەدا دەکریت بەکاربهێندرێت کە ترسوتۆقاندن دەخەنە دڵی خەڵکەوە بۆ گەیشتن بە ئامانجی سیاسی! لەنێوان تێگەیشتن و پێناسەدا بەبڕوای من بریتی یە لە هەرکردەوەیەک کە ترس و تۆقاندن و دڵەڕاوکێ لە دڵ و دەرونی خەڵک دا دروست بکات. وە ئامانجی لاواز کردنی ئیرادە و مۆراڵی خەڵکە بە ڕێ و ڕێبازی جۆراوجۆر، تیرۆریش یەکێکە لەو جۆرە ئیرها بە، لێ کاتێک کەسێتی یەک دەبێتە ئامانج و دەوترێت تیرۆر کرا ئەوە بەواتای (اغتيال) دێت نەوەک ئیرهاب.
لیرەوە دەمەویت بڵیم، تیرۆی سەردەشت عوسمان بەشێکە لەو ئیرهابەی کە دەسەڵات لە باشوری کوردستان بە ئامانجی بەردەوامی دەسەڵاتەکەی، لە کەسێتی سەردەشت عوسمان دا بەهێزترین و گاریگەرترین دینامیکی کۆمەڵگای کردە ئامانج کە گەنجەکانن. ئەو ئیرهابەی لە کەسێتی سەردەشت عوسمان و پێشتر سۆرانی مامە حەمە و دواتر کاوە گەرمیانی پاشان وەداد حسێن دا ئەنجام درا ئیرهابی فەرمی دەسەڵاتە، کاتێک کە گەنجەکان وەک هێزی بنەڕەتی و پێشەنگی کۆمەڵگا ڕاستینەی دەسەڵات وەک پاشا ڕوتە بەخۆی دەناسێنن، لەهەمان کات دا ئەمڕاستی یە بۆ گەل ئاشکرا دەکەن، دەسەڵات بۆ پاراستنی ئەوشکۆ ساختەیە و ئەوبەرگە ساختەیەی خۆی تیادا حەشارداوە کە شەرعیەتی شۆڕشگێڕی و پاڵەوانی گەیشتنی گەلە بە گوایە ئازادی دەچێتەوە سەر باکگراوندەکەی سەردەمی گوایە شۆڕشەکەی! کەدەیان کەیسی ئیرهابی شۆڕشێ تێدادا ئەنجام دراوە! تیرۆری مارگرێتی ژنە پێشمەرگە! تیرۆری فاخیر مێرگەسوری و دەیان کەسیتر. ناکرێت بڕوامان وانەبێت کە ئەوجەسارەتەی ئیرهابی دەسەڵات لەبەرامبەر گەنجاندا هێز لەمێژووی تیرۆری بەناو شۆڕشەکەیان وەرناگرێت ، کە بێ حشاب پرسینەوە بەسەریدا تێپەڕیوە، تەنانەت باڵی بۆ پارچەکانیتری کوردستانیش کێشابوو لە شەخسی سلێمانی موعینی و قازی ئاوارە دا.
عاشقی کچەکەی بارزانی، تەنها مانشێتێک نەبو بەڵکو سەردەشت خەوێکی بینی کاتێک سەری لەسەر خەمەکانی نیشتیمان بوو!
ویستی پیمان بڵیت، ئەگەر دەتانەوێت بەئازادی بژین ئەوا تەنهاڕێگایەک کە بەو ئامانجەتان بگەیەنێت سنوردانانە بۆ ئەودەسەڵاتەی دەیان ساڵە بەناوی شۆڕش و شەرعیەتی شۆڕشگێڕی یەوە کەرامەتی ئینسان بونتان دەشکێنێت! سەرەتاییترین ماف بۆ گەل کە مەزنترین نرخی بۆئازادی بەخشیوە ڕەوا نابینێت چ جای ئازادی یەک کە بەخوینی ڕۆڵەکانی خۆی پێی گەیشتوە، لە وتاریکی دا ڕاستینەی ئەو بەهەشتەی بۆ ئاشکرا کردن کە دەسەڵات لەسایەی ئیوەدا لەسەر کەد و نرخ و ئەوبەهایانە کە ئێوە بەخشیتان پێی گەیشتوە، بەهەشتی بنەماڵەکانی دەسەڵات لەسەر خوێنی ڕۆڵەکانی ئێوە ئاواکراوە، لەسەر گۆڕەبەکۆمەڵەکانی ئەنفال و کیمیاباران بنیاد نراوە، یان دەبێت لەبەرامبەریدا بێدەنگ نەبن، یاخود ئێوەش خەون ببینن بەژیانێکەوە کەشایستەی ئینسان بونتانە، بەڵام دڵنیا بن ئەوان ئەوخەونەشتان پێ ڕەوا نابینن، لە جەنگەڵستانەی دەسەڵاتی کوردایەتی دا خەونی گەورەترین تاوانە!

Leave A Reply

Your email address will not be published.