پەیامەکەی سەردەشت، کۆتا زەنگی دەسەڵات بوو

هاوڕێ کوردی:   

شەهیدی ڕۆژنامەنووس”سەردەشت عوسمان” ئەو کوڕە گەنجە هەولێرییەی وەك بۆمبێکی نادیارلەکات وساتێك دا، لەڕۆژێکی تاریك داگووتی: تائێرە وبەس. عەقلایەتی ڕۆژنامەنووسی تیرۆرکراو، شێوازێکی خەباتی مەدەنیانەبوو، ئەو باوەری وابوو، قەلەم دەتوانێت سەنگی گۆڕانکاری بێت نەك چەك. نووسین وبابەتەکانی شەهیدی قەلەم، دەست پێکردنی شۆرشێکی مەدەنیانە بوو، کەتاکوئێستا مەشخەلە بەگڕەکەی لەدەستی ئازدیخوازانە، بەهەمان گڕی ئەوسا. دەکرێ بلێن نووسینەکانی سەردەشت، لەچەکێکی پێشکەوتووی سەردەمی ئەمڕۆماندا، لەگورزی شەری براکان، زیاتر دەسەڵاتی پیاوساڵاری لەهەڕێم هەژاندەبێت. دەگوترا، سەردەشت بۆیە تیرۆرکرا، جونکە ئەوباسی نامووسی بارزانیەکانی کردووە، ئەو داوایکی نابەجی هەبووە، کەببێتە ئاوڵ زاوای نێچیرڤان، ئەولەنووسینێکی خۆیداکەدەڵی: (من عاشقی کجەکەی بارزانیم) لەسەرئەمە تیرۆرکرا، بەڵام بۆخۆم دیدێکی جیاوازترم هەیە، لەسەر کۆی ئەو پڕۆسە تیرۆرکردنە، کۆووتار ونووسینەکانی شەهیدی قەلەم. ئەگەر وردبینەوە لەنووسینەکانی سەردەشت، دەبینین ئەویاخی بووە، لەخێڵ ودەسەڵاتی بنەماڵەیی، ئەوجیتربەدڕۆی باوەری بەو موقەدەساتانە نەمابوو، کەوەکو ژەهر لەژێرناوی سەڕۆک وکوردایەتی بەئێمەمانانیان دەفرۆشتەوە. کڕۆکی نووسینەکانی سەردەشت، کێشەگەلێکی هەبوونی خێڵ وبنەماڵەبوون، بەتایبەتیش پەیامەکەی بەرامبەر ڕەگەزە نێرەکانی ناودەسەڵات بوو، جونکە زۆربەباشی دڕکی ئەو حەقیقەتە کردەبوو، کەئەو نادادپەروەرییەی کەهەیە پیاوەکان هۆکارن، دەسەڵاتێکی وەهایان خوڵقاندووەکە بەنموونەی خوایەك ڕەفتار دەکەن لەسەر زەوی. بۆیە سەردەشت پۆلینێکی زۆرباشی کردووە بۆئەو سیستەمەی کە پیاوەکان تێدا باڵا دەست بوونە، سەرنج بدەن ڕۆژنامەنووس” سەردەشت عوسمان” لەنووسینێکی خۆیدا لەژێڕناوی(شەری ژنەکان دەست پێکرد) ئەم شەرەش دەگەرێنێتەوە بۆپیاوەکانی دەسەڵات، ژنێك لەژێر سێبەری پیاوەکان دا دەگاتە دەسەڵات، بەنوێنەرایەتی پیاوەکان شەری یەکتر دەکەن، کەلەدوایدا دەڵێت: مەبەسەتی ئەم ووتارە تەنها ئەوژنانەن کەشەری فیمینیزیمیمان پێدەفرۆشن ولەپاڵ دەسەڵات خەریکی خوانی ئەم هەڕێمەن، نەك کجەپاکەکانی ئەو وڵاتە و ژنە جوامێرەکانی ئەم مەملەکەتە. بۆیەجارێکی تر دەگەرێمەوە سەر ئەوخالەی کە بۆتیرۆر کرا، کاریگەری ووشەکانی سەردەشت بوو، بەتارمایەکی مەترسی وکاریگەر بۆسەر سیستەمی بنەماڵەی، نەک پرسی نامووس ودەیان بەلگەی چەواشەکاری کەلەدوای تیرۆرکردنەکەی بڵاوکرایەوە. سەردەشت سەرەڕای هەبوونی ژیانێکی پرلەزەحمەت وهەژاری، بەڵام هێندە هۆشیاربوو، بەقەد خیانەتە نەژمارەدراوەکانی ئەم دەسەڵاتە، هۆشیاریەکەی وەك پەیامەبەرێکی بت شکێن کاریگەربوو، هەموو سنوورەکانی بەزاند، ئەودەستی بۆئەو کۆدانە برد، کەهیج کەسێک جورئەتی ئەوەی نەدەکرد، کۆدگەلێکی وابشکێنێت، ئەو پەیامبەرێکی سپی ئازادی بوو، لەپێناوی کۆمەڵگایکی یەکسان وئازادی، دوور لەهەبوونی بتەدروستکراوەکان خۆی کردە قوربانی، ئەویاری بەگیانی کرد، بایەخ ترین شت کەگیانی مرۆڤ، لەپێناوی ئازادی کردیە قوربانی، بریاری گیان فیدایی کردن هێندە ئاسان نیە، هێندەش سەخت نیە، کەسێك کەدوا ڕۆژی لا ڕووناك و دیاربێت، چۆن ناتوانی گیانی خۆی بەخت بکات. ئەوقوربانیەی کەسەردەشت بەگیانی خۆی ئەنجامی دا، لەشکانی جامانەکان وهێلەسوورەکان، ئێستاکە هەزاران هەزار کج وکوڕی ئەم مەملەکەتە بەهۆی ئەم قوربانیە پیرۆزەوە، هاتوونەتە پێش وهێلەسوورەکانی ڕابردوو لەدوای قوربانیەکەی سەردەشتەوە نایانترسێنێت. عەقلایەتی دەسەڵات وبنەماڵە سەردەستەکانی کوردستان، پێان وابوو بەتیرۆرکردنی سەردەشت وهاوریەکانی دەتوانن کۆتایی بە پڕۆسەی هۆشیار و ڕەخنەگرتن لەسەر سەڕۆک و نادادی بهێنن، بەڵام ئێستا سەردەشتەکان زیاتربوونە، پەیامەکەی تاکو ئێستاش بەردەوامە، لەدوای ئەو ئێستا ئێمەش دەلێن(نەسەڕۆک خوایە، نەکجەکەی)ئیتر گەل وکۆمەڵگاش بریاری داوە، کەجیتر ناخوازن ئێوە سەرداری ئێمەبن، لەو ڕۆژانە کەنزیك دەبینەوە لەساڵیادی تیرۆرکردنی (سەردەشت عوسمان) کە دەرئەنجامی تێرۆرکەی لەکۆتایدا دەبێتە مەرگی دەسەڵات، خەریکە وا بێتە دی جونکە ئیتر ئەم گەندەل خۆرانە توانی ئیدارەدانی ئەم هەڕێمۆکەیان نەماوە! لەم ساڵیادەی ئەم جارەمان دا، کۆمەڵگا دروشمی بەهێزەترە لەبەرامبەر دەسەڵات، ئیتر بڕۆن باربکەن ئێوە شایستەی ئەوەنین حکومرانی ئێمە بکەن. ئەمە سەلمێنەری حەقیقەتی نووسینەکانی شەهید سەردەشت دەخاتە ڕوو، وەحەقیقەتی حکومرانی کوردیش نیشان دەدات، کەئەوان ڕاستن بەڵام حەقیقەت نین، ئەوپیاوانەی سەردەشتەکانیان تیرۆر کرد، کورسیەکانیان خەریکە نغڕۆدەبێت، ئەوان جیتر ئەوپیرۆزیەیان نەماوە، ڕووی ڕاستەقینەی تاوانەکانیان بەگیانی هەزارانی وەکو سەردەشت و ڕۆژنامەنووسانی تیرۆرکراوی تر ئاشکرابووە، ناهەقیقەکانیان هێندە زۆرەکەئەستەمە بتوانرێت لەچەند بەرگێکی یەک لەدوای یەک تۆماریان بکەی، ڕۆژێک دادێت ئامانجەکانی سەردەشتەکان، ئەنجامی ئەڕێنی خۆیان دەبێت، ئێمەش ئاهەنگی سەرکەوتن لەسەر گلکۆی تێرۆرکراوان دەگێرین.

Leave A Reply

Your email address will not be published.