پەیام بە خۆپیشاندەرانی سەرای ئازادی و شار و شارۆچکەکانی کوردستان

جەماوەری ئازادیخواز و ناڕازی لە گەندەڵی، ستەم و ناعەدالەتی ئابووری و کۆمەڵایەتی !OLYMPUS DIGITAL CAMERA

هەروەک لاتان ڕوونە کە لەسەرەتای ڕاگەیاندنی رێکخراوەکەمان (رێکخراوی سەردەشت عوسمان بۆ داکۆکی لە ئازادی) پشتگیری خۆمان بۆ داوا ڕەواکانی ئێوە دەربڕی. دوای ئەوەی کە جارێکی دی داواکانتان کۆکردەوە و لە دەزگاکانی راگەیاندن بڵاوتان کردەوە، ئەوا ئێمە جارێکی تر پشتگیری خۆمان بۆ خۆپیشاندانەکان و تەواوی داواکانتان دووپات دەکەینەوە و بە داوای ڕەواو و مافی هەموو خەڵکی کوردستانی دەزانین.

بۆیە لێرەدا بە هەلی دەزانین کە لەپاڵ لیستی ئەو داواکارییانە ئێمەش وەکو (ڕێکخراوی سەردەشت عوسمان بۆ داکۆکی لە ئازادی) وەکو بەشێکی دانەبڕاو لە خۆپیشاندەرانی کوردستان داواکارییەک بخەینە ڕوو، کە پێمان وایە بەشێکە لە داخوازی شەقامی کوردستان و خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان. چەند مانگ لەمەوبەر خەڵکی سەرتاسەری کوردستان لە خۆپیشاندانەکان لە دژی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنوس و قوتابی “سەردەشت عوسمان” هاتنە مەیدان. هیوادارین کە لە لیستی کۆتایی داواکان ئەو داواکارییانەی ئێمە و سەرجەم خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان رەچاوبکەن و هاوپێچی بکەن:

ئێمه‌ خوازیارین که‌ تاوانباران و بکوژانی سه‌رده‌شت عوسمان و سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌ له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ بناسێنرێن و دادگایی عادیلانه‌ و ئاشکرا بکرێن.

 

هەمیشە هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین. بەو هیوایەی بە هەموو ئامانجەکانمان بگەین.

 

رێکخراوی سەردەشت عوسمان بۆ داکۆکی لە ئازادی

2011-03-02

 http://www.sardashtosman.com

***                           ***                         ***

Leave A Reply

Your email address will not be published.