سوکایەتی‌و شکاندنی کەرامەتی گەنجان تاوانه، دەبێ ئەنجامدەرانی ئه‌و جۆره تاوانانه دادگایی بکرێن!
چەند ڕۆژێکە گرتەیەکی ڤیدیۆیی لەسەر لاپەڕەی ماڵپەڕەکان‌و فەیسبوک بڵاوبۆتەوە. هێزێکی چەکداری سەر بەدەزگا ئەمنییەکانی لە هەولێر لەکاتێکدا کە گەنجێکی شاری هەولێر به هۆکارێکی نه‌زانراوه‌وه دەستگیر ئەکەن،
بە شێوەیەکی زۆر نامرۆڤانە مامەڵەی لەگەڵ دەکەن لە جنێو‌و قسەی ناشیرین، لێدان و دارکاریه‌وه تا دەگات بە ماچپێکردنی پێلاوەکانی به‌رپرسی هێزه ئه‌منیه‌که…تاد.
بۆ ئه‌وانه‌ی له هه‌ولێر ده‌ژین و به مامه‌ڵه‌ی ده‌زگا ئه‌منیه‌کان ئاشنان ئاشکرایه که ئه‌و گرته ڤیدیۆییه نموونه‌ی خه‌روارێک له هه‌ڵس‌وکه‌وتی سه‌رکوتگه‌رانه و سوکایه‌تی ئامێزانه‌ی ئه‌و ده‌زگایانه‌یه به‌رانبه‌ر خه‌ڵک. ئه‌و گرته ڤیدیۆییه گوزارشی ڕاسته‌قینه له‌و په‌یوه‌ندی ئاغا و ڕه‌عیه‌تیه ده‌کات که ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت له نێوان خۆی و هاوڵاتیاندا درێژه‌ی پێ بدات. ئه‌و جۆره کرده‌وانه هیچ نامۆ نییه به هه‌موو ئه‌و سیاسته‌ی که ده‌سه‌ڵات بۆ کۆنتڕۆڵکردن و کۆیله‌کردنی کۆمه‌ڵگای کوردستان و شاره‌کانی به‌کاریان ده‌هێنێت.
هەموومان ئاگاداری ئەوەین که چۆن ماوەی چەند هەفتەیەکە دەسەڵاتداران لەنێو شاری هەولێرو ناوچەکانیدا. ژیان‌و چارەنووسی خەڵکیان بە بارمتە گرتووە‌و گەمارۆدراوە بە هێزی چەکدارو بارێکی نائاسایان سەپاندووە بەسەر شاری هەولێردا و هەر دەنگێکی ناڕازی و ڕەوای خەڵک ڕاستەوخۆ سەرکوت ئەکەن. ئه‌و گرته ڤیدیۆییه نموونه‌یه‌کی چکۆله و ڕۆژانه‌ی ئه‌و جۆره سوکایەتیه‌یه که به هه‌موو خه‌ڵکی شاری هه‌ولێر ده‌کرێت.
ئازادیخوازان، گه‌نجان و لاوانی مافخوراو
ئەو هێزەی کار لەسەر شکاندنی کەرامەتی مرۆڤەکان‌و بێحورمەتی کردن بە کۆمەڵگا ئەکات، ئەبێ بەتەواوی دەسەڵاتیان لەسەر خەڵکی کوردستان دەستکۆتا بکرێت. ئێمه له کاتێکدا به توندی ئه‌و کرده‌وه‌یه و ئه‌نجامده‌رانی تاوانبار و ئیدانه ده‌که‌ین، بانگەوازی ئەندامانی ڕێکخراوەکەمان و گەنجانی ئازادیخوازی هەولێر و کوردستان ئەکەین، بە هەر شێوەیەک گونجاوە ئەو کارە قێزەون و نامرۆڤانە سەرکۆنە و ریسوا بکەن. ئێمه له هه‌وڵی کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر ئه‌و هێزه ئه‌منیه و به‌رپرسه‌کانیانین و هه‌موو ڕێگایه‌ک بۆ ئاشکرا کردن و گه‌یاندنیان به سزای یاسایی عادیلانه ده‌گرینه به‌ر.
ئەمەش لینکی گرتە ڤیدیۆکە لەسەر ئەنتەرنێت:
http://www.youtube.com/watch?v=0LiaYBtUksU
رێکخراوی سەردەشت عوسمان بۆ داکۆکی لە ئازادی
2011-03-19
*** *** ***