سەردەشتی ھەمیشە زیندوو سمبوڵی ئازادیی ڕاستە قینەیە..

دێرین عزەدین:

‏شەهید ⁧‫سەردەشت‬⁩ قەڵەمێکی گەنجی شۆڕشگێڕ ،بتشکێن ، یاخی ، ئازا و راستگۆبوو ئەو تا ئەبەد رەمزی ئازایەتیە لە دڵی ئازادیخوازاندا. سەردەشت لەخەیاڵەکەیدا ڕاستگۆ بوو لەسەر ئەوەش شەهید نەکرا کەخەیاڵێکی کرد بەڵکو لەسەر دەرکەوتنی ئەوڕاستییە شەهید کرا کە وەکو پەرداخێک ژەهر وابوو پێشکەشی دەسەڵاتی کردبوو.

سەردەشت وەک خۆی بەڵێنی دابوو
(هێندەی حەزرەتی مەسیح ڕاستگۆبێت)
ھەتا دوا ھەناسە راستگۆ بوو.

شەھید کردنی سەردەشت عوسمان ی بێگوناهـ کارێکی شەرم ئاوەر و قێزەونە، ئەنجامدەرانیشی کەسانێکن ویژدانیان نیە جا سەر بەهەر بیرو باوەڕێک بن .
ئەوانەی بەووشەیەک پشتیوانی ئەم جۆرە تاوانانەئەکەن تیایدا شەریکن .
سەردەشت سمبولی ئازادیی ڕاستە قینەیە و لە سەر لوتكەی شەھیدانە ئەو تەنھا پێنووسی بەكارھێنا تا داوای مافە سەرەتاییەكانی ھاوڵاتیان بكات..
(توندڕەوی ، بیرو باوەڕی یەکتری قبوڵنەکردن ) توندو تیژی و کوشتن وکوشتار بەرهەم ئەهێنێت و پشتیوانی کردن لەو کەسانەناڕاستەو خۆ بەشدارن
لەکوشتن و خوێن ڕشتندا….
سەردەشت شایستەی ئەو وەحشیگەرییە نەبوو ، هەروەک چۆن ئەوانەی پێشوتریش تیرۆرکراون و ئێستا ئەکرێن شایستەی کوشتن نین
کۆمەڵگای ئازاد بەهەموو ڕەنگەکانەوە جوانە بەهەموو بیرو باوەڕێکەوە جوانە، شارێک هەموو دەنگ و ڕەنگێکی تێدا نەبوو ئیتر شار نییە کۆمەڵگا نییە لە فرە ڕەنگی گرنگترینیان کلتوری یەکتری قبوڵکردنە، ڕێزگرتنە لەجیاوازی یەکتری پێکهاتەی شارێک ڕەنگاو ڕەنگیش بێت هیچ ماناو مەفهوم و جوانییەکی تێدا نییه ئەگەر توانای یەکتر قبوڵکردنی تێدا مردبێت….
کۆمەڵگای یەکڕەنگ کۆمەڵگایەکی مردووە کۆمەڵگایەکە ئینسان ناتوانێت هەناسەی ئازادی تیادا هەڵبکێشێت، کۆمەڵگایەکی سەرکوتراو و خەفەکراوە .
لەناو خۆیدا کارەسات ئەو کاتە دەست پێئەکات کەمرۆڤ نەتوانێت بیرو باوەڕێکی تر، ڕەنگێکی تری جگە لەخۆیی قبوڵ بێت..

سەدان ساڵە گۆشت و ئێسكمان
خۆراكی شمشێر و ته‌وره‌
سەدان ساڵە خۆری ئازادی وڵاتمان
لەژێر پەڵەی ڕەشی هەورە
جارێک بەهۆی کورد بوونمەوە
بەخوێنی خۆمان دەست و دامێنمان ئاڵ ئەکەن
جارێک بەناوی نوسینــەوە
خوێن و گۆشتمان حەڵاڵ ئەکەن
کەچی ئەبێ بێدەنگ بم و
دەستم بگرم بەزارمەوە
دەی من چیبکەم
ھیچ کەس نایات بە هاوارمەوە ..

03.05.2020

سەرچاوە: وێبسایتی لڤین

Leave A Reply

Your email address will not be published.