ڕۆژی تیرۆری سەردەشت عوسمان ،ڕۆژی دووبارە کردنەوەی پەیمانی گەیشتنە بە ئازادی !

وەستا جەلال:
تیرۆری ڕۆژنامەنوسان و گرتن و لێدان و ڕاونانی چالاکوانی سیاسی و مەدەنی، بڕینی موچەی کرێکارو کارمەندان، دزی و گەندەلی، بەتالانبردنی سەروەت و سامانی خەلکی هەرێمی کوردستان، لەلایەن دەسەلاتی عەشیرەتی،حیزبی و بنەمالەیی. هەولێکە بۆ بە کۆیلە کردن و پێشێڵی مافی سیاسی،ئابوری، کۆمەلایەتی،ئازادی و سەربەخۆیی تاک بە تاکی خەڵکی کوردستانە.
سەردەشت عوسمان، بە دەنگێکی بڵند و ئازاد وویستی ئەو پەیامە بە خەلکی کوردستان بڵێت، تاکو دەسەڵات بەدەستی ئەو جۆرە لە خێل، عەشیرەت و بنەماڵەو حیزب بێت، کرێکار و خەڵکی زەحمەتکێشی کوردستان، ناتوانن لە سەرەتاییترین مافەکانی خۆیان بەهرەمەندبن.
داوا و داخوازی سەردەشت عوسمان داخوازی و داواکاری تەواوی خەڵکی کوردستانە. هەر بۆیە لەناو هەموو کوچەو کۆلانەکانی کوردستان، لەبەردەم هەموو زانکۆ و قوتابخانەکان، لەبەرچاوی، هەموو دەسەڵاتدارە خۆفرۆش و تاوانبارەکان، لە دژی دەسەڵاتی حیزب و بنەماڵە هاوار دەکات، بژی ئازادی و سەربەخۆیی، بڕوخێ دەسەڵات عەشیرەتی و خێڵەکی .

Leave A Reply

Your email address will not be published.