سەردەشت عوسمان نزیکتر لە باوکم

تارا حسێن:  
ھەمیشە ھەستەکەم ھەڤاڵێکی ھاوفکرو ھاو خەباتم بووە، کە دەیبینم یادگاری کۆبونەوە و دانیشتن و گفتوگۆ ڕەخنەییەکانمانم بیر دەکەوێتەوە، سەردەشت، بووە بە ئەندامێکی خێزانەکەم، بە ئەندامێکی ڕێکخستنەکەم، ئاشنایەتی من و سەردەشت و بینینی ئەو، پاش شەھادەتی بووە بە دەستی تیرۆریستەکان،
لێ ھەر ئەڵێی دەیان جار پێکەوە پلانمان داناوە و خەباتمان بۆ کردووە، بۆیە چۆن زوو زوو شەھادەتێ ھەڤاڵ ھەڵمەت و مردنی باوکی ئازارچەشتووم بیردەکەوێتەوە، سەردەشت-یشم بیر دەکەوێتەوە، بەڵام بیر کەوتنەوەی سەردەشت وەک ھەڤاڵ دیار ئەمباتەوە ناو ڕق و کینەیەکی پیرۆز بۆ تێکۆشان بۆ ئازادی، سەردەشت پێشەنگی تێکۆشانی ئازادیمانە، ئەو ڕێبەری حەقیقی مرۆڤدۆستان و ئازادیخوازانە، ئەو ھەمیشە لەگەڵمانە و بە ھیچ کەسمان نامۆ نیە،
گەیشتن بە سەردەشت گەیشتنە بە لوتکەی مرۆڤایەتی و ئازادی گەردونی،
سەردەشت’ ئەی کەسە نزیک و ئازیزەکەم، بەڵێن بێت لە دواتەوەین و بە جێت ناھێڵین، تا ڕۆژێک بە دەستەکانی خۆمان یان ئازادیخوازانی دوای خۆمان، یەک بە یەکی ئەو تیرۆریستانەی کوردایەتی سزا دەدەین….
تۆ بەڕاستی نامری…. ئەوەتا ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەژیت
٢\٥\٢٠٢٠

Leave A Reply

Your email address will not be published.