سەردەشت ئەو خوێنەی ھێشتا وشک نەبۆتەوە

فەهمی نەبی:  
١٠ ساڵە برینێکە نە لەبیر دەکرێ و نە سارێژ دەبێ،ئەو لەگەڵ دانانی دوا خاڵی کۆتایی خۆی،سەرەتایەکی بێ وەستانی لە بەرگریکردن لە ئازادی دانا،دوای تیرۆری سەردەشت کەناڵی راگەیاندن زۆرتر و ئازادی کەمتر،دوای تیرۆری سەردەشت ژمارەی رۆژنامەنوس زۆرتر و بەرگریکارانی دەنگی ئازاد کەمتر،لەم ھەرێمە چکۆڵەیەی بەقەد دوو دەوڵەت کەناڵی راگەیاندن و دەزگای میدیایی تیایە،کە بەشێکی زۆریان کوڕ و ئامۆزاکانی دەسەڵات وەک کەڕنا فویان تیدەکەن،لەم ھەرێمە نزیکەی ھەشت ھەزار کەس وەک رۆژنامەنوس خۆیان لە سەندیگای رۆژنامەنوسان تۆمارکردوە،بەڵام ھەمو ئەوانەی داکۆکی لە ئازادی رۆژنامەگەری دەکەن،ژمارەیان ناگاتە سەد کەسێک،بەدەنگەوە ھاتنی ئازدیخوازان و بەرگریکارانی رۆژنامەنوسان نەبان،ئەو نەزیفی تیرۆر کردنە چەندە بوو لەساڵانی رابوردوو ئێستا زۆر زیاتر دەبو،راستە دوای تیرۆری سەردەشت چەندین رۆژنامەنوسی تر تیرۆرکران بەڵام دواجار ئەگەر رۆحی قەڵەمە بزۆزەکەی سەردەشت نەبا و خاڵ دانانی ئەو نەبا لەسەر ئەو وەھمەی ناوی دەسەڵاتی حزبی خێلگەریە،دۆخەکە ئێستا ترسناکتر و تراژیدی تر دەبو، ١٠ ساڵە ھێشتا خوێنی سەردەشت بەسەر دارتێلی رستەکانی نێو رۆژنامەگەری ئازاد وشک نەبۆتەوە.

Leave A Reply

Your email address will not be published.