دەسەڵات ڕاستەوخۆ بەرپرسە لە دروستکردنی ئەو دۆخەی هۆکار و پاڵنەری گەنجانە بۆ خۆکوژی !
ئاماره‌کان نیشانی دەدەن که له چه‌ند مانگی ڕابردوودا خۆکوشتن له ناو گه‌نجانی کوردستان به شێوه‌یه‌ک په‌ره‌ی سه‌ندووه, بۆته دیارده‌یه‌کی مه‌ترسیدار و جێی نیگه‌رانییه.
رۆژنامه‌ى رێوان له ژماره‌ى (243 ی بەرواری ١٦ ی سێپتەمبەری ٢٠١١ سەرژمێریەکی بڵاو کردۆتەوە کە له هه‌شت مانگى رابردوودا (71) حاڵه‌تى خۆکوشتن له لایه‌ن پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى‌یەوە تۆمار کراوه.
بەپێ‌ی هەواڵەکانی ڕۆژنامەی ئاوێنە تەنها لە ماوەی ٢ هەفتەدا لە مانگی ئۆکتۆبەر ی ٢٠١١دا، ٤ گەنج کە تەمەنەکانیان لە ١٤-٢٠ ساڵیدا لە شارەکانی کوردستان خۆیان کوشتتوە.
هەموو ئاگادار بووین “بەناز جەواد” بەهۆی بێ‌کاری و هەژاری، وەک ناڕەزایەتی بە دانەمەزراندنی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و گیانی لەدەستدا. زۆرن ئەو بەنازانەی به‌سه‌د قاچ لەم بارودۆخەی ئێستای کوردستان ڕا ئەکەن. ماوەی چەندین ساڵە گەنجانی کوردستان، سەد قاچ قه‌رز ئەکەن و بە نێو هه‌زار ئاگرو چەندین سەرزەمین و سنوری دڕکاوی و مەترسی دەریاکاندا لەم دۆخ و دۆزەخەی کوردستان ڕائەکەن.
ئەم دۆخە فشارێکی ڕاستەوخۆی خستۆتە سەر خەڵکی کوردستان و بەتایبەتی گەنجان. گەنجان کە ناسکترین و هەستیارترین توێژی کۆمەڵگان، زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە و ئەکەوێت. هۆکار و پاڵنەری سەرەکی خۆکوژی گەنجان ئەگەرێتەوە بۆ نائومێدی و ڕەشبینی کە دەرئەنجامی بارودۆخی کوردستان و سەرکوت و بێمافی گەنجان و نەبوونی مافە سەرەتاییەکانی خەڵکە.
خۆکوشتنى گه‌نجان په‌یامى ئه‌وه‌مان پێده‌دات که سیستم و دەسەڵاتدارەتی کوردستان لە قەیراندایە. قەیرانێک دواى سەرکوتی خۆپیشاندانی سەراکانی ئازادی دۆخێكی سەرکوتگەرانەی هێنایە ئاراوه، دۆخێکی نائارام و نالەبار، دۆخێکی قەرەباڵغ بە سیناریۆ و ڕووداوی شێواو. به واتایه‌كى تر بارودۆخه‌كه گه‌یشتوته ئاستێک کە زۆربه‌ى كێشه‌كان بە هەڵواسراوی و بێچاره‌سه‌ركردن ماونه‌ته‌وه . خەڵکی کوردستان لە چاوەڕوانییەکی تاقەت پڕوکێن نادیاردا ماونەتەوە ژیان بەسەر ئەبەن.
حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتدارەتی پارتی و یەکێتی ڕاستەوخۆ بەرپرسن لە دروستکردنی ئەو هەلومەرجە و پاڵنانی گەنجان بۆ دۆزەخی مەرگ و خۆکوژی. لێرەدا حکومەت و دەزگا بەرپرسەکان ئەرکیان فەراهەمکردنی پێداویستیە سەرەتاییەکانە بۆ ژیانی گەنجان و مافەکانیان.
بۆ پێش‌گرتن بەو دیاردە مەترسیدارەی کە هەڕەشەیە لەسەر ژیانی گەنجانی کوردستان. ئەم پێداویستی و مافەسەرەتاییانە بە ئەرکێکی دەستبەجێی دەسەڵات دەزانین:
• ده‌سته‌به‌رکردنی مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی لاوان له خوێندن، کارکردن، موماره‌سه‌کردنی ئاره‌زووه‌کانیان له وه‌رزش و هونه‌ر و زانست، ئازادیه تاکه‌که‌سیه‌کان و فه‌راهه‌مکردنی شوێنه‌کانی سه‌رگه‌رمیی و ناوەندەکانی بڕەودان بە تواناکانیان و حەساندنەوەیان.
• په‌یداکردنی کار بۆ لاوانی بێکار، یاخود فه‌راهه‌مکردنی بیمه‌ی بێکاریی و به‌رنامه‌ی بردنه سه‌ری کارامه‌یی و توانای لاوان له بواری کاردا.
• ئازادی ده‌ربڕین به هه‌موو شیوازه‌کانیه‌وه. هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای خۆپیشاندان، دانانی یاسایه‌کی نوێ بۆ دابینکردنی ئازادی خۆپیشاندان.
• کۆتایی هێنان به هه‌موو جیاوازیه‌ک له بواری خوێندندا، وه‌ک قبول خاس و تاد… مامه‌ڵه‌ی یه‌کسان له‌گه‌ڵ هه‌موو خویندکاران بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئینتیمای سیاسی و حزبی، ئاینی، نه‌ته‌وه، ڕه‌گه‌ز..تاد.
• کۆتایی هێنان به گوشار و هه‌ڕه‌شه و ترساندنی ڕۆژنامه‌نووسان و سزادانی یاسایی هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌شکه‌نجه و ئازاردانی ڕۆژنامه‌نووسان و هاوڵاتیان ده‌ستیان هه‌بووه. قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی دووچاری ئه‌و جۆره مامه‌ڵه‌یه بوون.
• پاراستنی کەرامەتی گەنجان، کۆتایهێنان بە سوکایەتی، بێڕێزی و شکاندنی کەرامەتی گەنجان لەلایەن دەزگای ئەمنی و حزبیەکانەوە لە شارەکان.
رێکخراوی سەردەشت عوسمان بۆ داکۆکی لە ئازادی
10-11-2011
*** *** ***