سەردەشت یادێک و بۆنەیەک نیە یادبکرێتەوە

سەمیر فاتمە:

سەردەشت یادێک نیە وەک نەورۆز یان بۆنەیەک کە بە بیر بهێنرێتەوە ، سەردەشت بناغەی پڕۆسەی ئازیادیە لە باشوری کوردستان ، مارکسێک هەبوو ، لە فەڕەنساش لەنینێک ، لە کوبا جێڤارا ، زۆرانی تر ڕۆلیان بینی لە پڕۆسەی ئازادی و نەمانی چینایەتی و بنەماڵە و ئاغا و دەرەبەگایەتی ، لە باشور سەردەشتێک هەیە . ناوی سەردەشت دەبێت بەو (سلۆگان)ەی شیعار ، کە دوای نەمانی یەکێتی و پارتی و بنەمالەکانی تر دەگوترێتەوە ، وتومە و دەشیلێمەوە دەبێت هەموو کەسێک تۆزێک لە ئازایەتی و بوێری سەردەشتەوە فێر ببن ، کە بتوانن داوایی مافی خۆمان بکەین ، من ناتوانم بلێم سەردەشتێکی ترم تا تیرۆر نەکرێم تا لێم نەدرێت تا بەند نەکرێم ، چونکە شۆڕش و داواکردنی ئازادی و دەست خستنی بەبێ قوربانی نابێت ، سەردەشت یەکەم قوربانی ئەو ئازادیە بوو ، ئێوە چی لە سەردەشت فێر بوون ؟ بۆچی پلاننامەیەکی سیستەماتیک نەبێت لە نێوان ئەو کەسانەی کە دەڵێن ئێمە سەردەشتین ؟! ئەگەر ئێمە ئێستا کەسایەتیەکی بەرزی وەک سەردەشت بکەینە هۆکارێک بۆ یەک گرتنمان و کۆبوونەوەمان و ئینڤایت کردنی خەڵک بۆ ئەو پڕۆسە و هەبوونی پلان و کارکردن ، ئەوا تەنیا لەچارچێوەی نوسین نامێنینەوە و بە پراکتیزەکردن ڕۆحی سەردەشت ئازاد دەکەین .

ئێمە دەبێت ببین بە دایکی سەردەشت ، خوشکی ، برایی ، باوکی . بۆ ئەوەی ئەو ئازارەی خێزانەکەی دەیبینن و ئەو کارەی خێزانەکەی بۆی دەیکەن ئێمە بتوانین زۆر ئاسانی بکەین . ماوەی دەساڵە تەنیا یادی دەکەینەوە وەک بۆنەیەک لەوەتەی تێگەیشتووم و سەردەشتم ناسیوە ، ئەوەی ترس بێت لە شۆڕش نیمە چونکە ئامادەی قوربانیم ، بەڵام بە تاک دەبمه قوربانیەکی بەئازاری وەک سەردەشت ، ئەوانەی سەردەشت دەناسن با پلانامەیکمان هەبێت و پراکتیزە بکرێت . من ئامادەم .

Leave A Reply

Your email address will not be published.