یادی تۆ پێکی ژەهرە، هەموو ئێوارەیەکی دەڕژێتە قوڕگی بکوژانت
پێکی ژەهرە،
هەموو ئێوارەیەکی
دەڕژێتە قوڕگی
بکوژانت.
سیاسەتی پاراستنی کورسی و کەڵەکەکردنی سامانی دزراوی گشتی، بێ مووچەیی و پاشەکەوت، برسی کردنی میللەت، لەمەش کارەساتتر دروست کردنی تاکێکی بێ ئینتیما و بێ ئیرادە، هەموو ئەمانە بەرهەمی شکستیهێنانی حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی کوردستانە.
#سەردەشت_عوسمان_سیمبوڵی_شەهیدی_قەڵەم
لەیادی ١٠ ساڵەی شەهید کردنی سەردەشت عوسمان
#بەڵێ_بۆ_دادگایی_کردنی_بکوژانی_سەردەشت_عوسمان
کۆسرەت ئەحمەد