نازانم بۆچی هێندە هەست بە نزیکی لە روحی ئەو کوڕە دەکەم ؟

کوێستان فتوحی :

 

لە باشوورییەکان کەس هێندە تایبەت نەبووە بۆ من مەگەر گەرمیانییە تیرۆر کراوەکە. هەردووکیان دوای مەرگیان ئەو هەستەیان لا دروست کردم. سەردەشت زۆر تایبەتە. کە چاوم پێی دەکەوێ ئیتر منیش دەبمە باشووری. ئیتر سنوور لە لام مانای نامێنێ. دەیان جار لەگەڵ وێنەکانی دواوم. هێندێک مرۆڤ هەن دوای مەرگیان عاشقیان بووم، یەکیان ئەم کوڕەیە، سەردەشت.

سەردەشت ویستی بوتەکان بە وشە بشکێنێ، بۆیە خۆشم دەوێ. ئەو دەیزانی وردوخاشی دەکەن، بەڵام نەترسا لە دەربڕین، بۆیە خۆشم دەوێ. هەست دەکەم لەگەڵ هەموو بەهارێک زیندوو دەبێتەوە و دەچێتەوە نێو زانکۆ بە هەمان بزەوە درێژە بە نووسینی نامەکەی دەدات، ئەونامەی هێشتاش کۆتایی نەهاتوە. لە ڕۆژێکی بەهاری وەک ئەمڕۆ دا چواری مەی دوهەزار و دە لەبەر دەم زانکۆی سەلاحەدین ڕفێنرا و دوو ڕۆژ دواتر باڵابەرزەکەی لە حاڵێک دا دوو گوللەی پێوە نرابوو لە چۆڵەوانییەکی شاری موسڵ دیتراوە. لە دەساڵەی مەرگت دا سڵاو لە روحی جوانت سەردەشت عوسمان.

 

5\5\2020

Leave A Reply

Your email address will not be published.