سەردەشت عوسمان تەنها قوربانی قەڵەمەکەی نەبوو

دڵسۆز عبدالقادر:   

ئەگەر سەردەشت خەونی نەبینیبا بە کچەکەی سەرۆکەوە !؟؟؟ ئەگەر خەونی بە دادپەروەریەوە نەبینیبا ، گەر خەونی بە عاشق بوونی کوڕەهەژارێک و شازادەیەکەوە نەبینیبا چ دەبوو ؟؟؟ سەردەشت ئەگەر ئەوڕۆژەی خەونی بەکچەکەی سەرۆکەوە بینی خەونی بە لەدایک بوونی شازادەیەکەوە ببینیبا کە بە هاتنی ڕۆژێکی پرشنگدار هەڵدەهات لە ووڵات !!!!گەر خەونی بە تەمەن درێژی و ساغ و سەلامەتی و فراوانبونی عەرشی دەسەڵاتی سەرۆکەوە ببینیبا !!!گەر خەونی بە بەهەشتێکەوە ببینیبا کە سەرۆک دروستی کردبا بۆ ووڵات !! ئەوکات ئێستا قوتابی قۆناغەکانی کۆتایی دکتۆراکەی بوو !!! سەردەشت گەر قەڵەمەکەی بۆنی خوێنی لێ بهاتابا ، گەر لەخزمەتی ماڵباتدا بوبا ، گەر قەڵەمەکەی لەمەیدانی خۆفرۆشاندا بفرۆشتبا ئەوکات ئێستا سەردەشتێکی تر بوو . سەیرە !!! تۆ تەماشای گەمژەیی ئەو عەقڵانە بکە کە سەردەشتیان تیرۆرکرد، !!! ئێمە سەردەشتمان نەئەناسی ئەگەر ئەو تیرۆری نەکردبا ٫ئێمە سەردەشتمان خۆش نەئەویست گەر ئەو تیرۆری نەکردبا ، سەردەشت تەنیا قوتابیەک و کوڕە هەژارێک بوو ‌ئەگەر تیرۆر نەکرابا ، وەلێ ئێستا سەردەشت سمبولە ،سەردەشت سەرمەشقە ، سەردەشت مامۆستایە ،سەردەشت نەک نایناسین بەڵکو لەناخی دڵمانا جێگای خۆیی کردۆتەوە ، سەردەشت تەنیا بوو ،وەلێ ئێستا سەردەشت هەزاران هاوڕێی هاوڕێ و هاو سۆز و هاوبیر و هاو خەونی هەیە .

Leave A Reply

Your email address will not be published.